گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆرۆنا… پەتایەکی مەترسیدار بەڵام کۆمەڵێك شتی جوانی بەدوای خۆیدا هێناوە!

2020.03.22 - 00:09
كۆرۆنا… پەتایەکی مەترسیدار بەڵام کۆمەڵێك شتی جوانی بەدوای خۆیدا هێناوە!
ناس کورد-   لەم كاتانەدا باوردۆخەكە لای زۆربەى هاوڵاتيانى جيهان قورسە، ڤايرۆسێكى كوشندە بڵاوبوەتەوەو بەردەوامە لە پەلكێشان و ژمارەى توشبووان و قوربانيان بەردەوام لە زيادبونن، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى چەندين شار و شارۆچكە لە زۆربەى وڵاتانى جيهان بە تەواوەتى داخراون و خەڵك لەماڵەكانيانن. ، بەڵام سەرەڕاى سەرجەم نەهامەتيەكانيشى، ڤايرۆسى كۆرۆنا چەند شتێكى جوانى بەدواى خۆيدا هێناوە. ، كەمبونەوەى پيسبوونى ژينگە ، لەگەڵ ئەوەى زۆر دەوڵەت كەوتونەتە حاڵەتى داخستن و كەرەنتينەوە بەهۆى ڤايرۆسەكە، ئاستى پيسبونى ژينگە زۆر كەميكردوە. ، هەريەكە لە چين و باكورى ئيتاڵيا دابەزينێكى گەورەيان لە غازى دووەم ئۆكسيدى نايترۆجين تۆماركردوە، كە ئەو غازە هۆكارێكى گەورەى پيسبونى ژينگەيە و دەبێتە هۆى بەرزبونەوەى پلەكانى گەرما، ئەوەش بەهۆى كەمبونەوەى چالاكيە پيشەسازيەكان و كەمبونەوەى گەشتەكان و ئۆتۆمبێل. ، شارەزايانى شارى نيويۆرك بە كەناڵى "بى بى سى"يان وتوە، غازى يەكەم ئۆكسيدى كاربۆن كە بەشێوەيەكى سەرەكى ئۆتۆمبێل دەريدەدات %50 كەميكردوە لەچاو ساڵى پێشوو. ، لەگەڵ ئەوەى كە زۆرينەى كۆمپانيا فڕۆكەوانەكانى جيهان گەشتەكانيان ڕاگرتوە، بەپێى بۆچونى شارەزايان ئاستى پيسبونى ژينگە لەچەندين وڵاتى ترى جيهان كەمدەكات. ، پاكبونەوەى كەناڵە ئاويەكان ، دانيشتوانى شارى بوندوقيەى ئيتاڵيا هەستيان بە باشيەكى زۆر كردوە لە كواڵێتى كەناڵە  ئاويە بەناوبانگەكان كە بە شارەكەدا تێپەڕ دەبن، شوێنە گەشتياريە ديارەكانى ئيتاڵيا گەشتياريان تێدا نەماوە بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە ئەوەش بوەتە هۆى كەمبونەوەيەكى بەرچاو لە جوڵەى ئاو و بەندەرەكان سەقامگير بون و ئاوى ناوچەكە كە هەميشە لێڵ بوە ئێستا زۆر ڕون و پاكە و دەتوانيت ماسيەكانى ناوى بە ئاسانى ببينيت. ، كارى باش و هاريكارى يەكتر ، هەرچەندە لە زۆر وڵاتى جيهان دانيشتوان دەستيان كردوە بە هەڵپە بۆ كڕينى پێداويستى و خواردن و كەمامەو و كلينێكس و چەندين بابەتى تر و لەهەندێك شوێن شەڕە لەسەرى، بەڵام چەندين هەڵوێستى جوان و خێرخوازى لەملاولا دەبينيت. ، دوو كەس لەشارى نيويۆركى ئەمريكا 1300 خۆبەخشيان كۆكردەوە لەماوەى 72 كاتژمێردا  ئەوەش لەپێناو ئەوەى خواردن و ميوەو كەلوپەلى پێويست بەسەر پەككەوتوان و بەتەمەنەكاندا دابەش بكەن. ، لە تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان بڵاوكراوەتەوە كە هەزاران كەس لە بەريتانيا پەيوەنديان بە گروپەكانى پشتگيريكردنى ناوخۆييەوە كردوە كە بۆ ڕوبەڕوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا دروست كراون، هەروەها گروپى هاوشێوە لە وڵاتى كەنەداش دروستكراوە. ، هەرچى لە وڵاتی ئوسترالياشە "كاتژمێرى بەتەمەنەكان" دانراوە و لەو كاتژمێرەدا بەتەمەنەكان و ئەوانەى توانايان نييە دەتوانن بە ئاشتى و بە ئارەزوى خۆيان بازاڕ بكەن. ، سەرەڕاى ئەمانەش خەڵك بە پارەو بيرۆكە و تێبينى و وەرزش و ڕاهێنان بەشداريان لەگەڵ يەكدا كردوە، هەروەها نامەى پشتگيرى و هاندان بۆ بەتەمەنەكان كە خۆيان لەماڵەوە كەرەنتين كردوە دەنێردرێن، تەنانەت هەندێك كەسيش بارەگاى كۆمپانياكانيان كردوە بە ناوەندى دابەشكردنى خۆراك و پێداويستى. ، بەرەيەكى يەكگرتوو ، لەنێوان كارى بەردەوام و ژيانى ماڵەوە ئاسانە هەست بەو دابڕانە بكەيت كە لەگەڵ چواردەورتدا هەتە، بەڵام لەگەڵ ئەوەى كە ڤايرۆسى كۆرۆنا كاريگەريەكى گەورەى هەيە، بەڵام بوە هۆى ئەوەى كە چەندين كۆمەڵگە لە جيهاندا زياتر لە يەك نزيك ببنەوە. ، لە وڵاتێكى وەك ئيتاڵيا كە سەرجەم شارەكان داخراون، خەڵك لە شوقەكانيانەوە هاتنە سەر باڵكۆنەكان و بەيەكەوە دەستيان كرد بە گۆرانى وتن تا مەعنەوياتيان بەرز ببێتەوە. ، ڕاهێنەرێكى تواناى جەستەيى لە باشورى ئيسپانيا لە سەر سەكۆيەك لە كۆمەڵگەيەكى نيشتەجێبون دەستى كرد بە ڕاهێنان كردن بە هاوڵاتيانى كۆمەڵگەكە و خەڵكيش لە باڵكۆنەكانيانەوە لەگەڵيدا ڕاهێنانەكان دەكەنەوە. ، ژمارەيەكى زۆر خەڵك دەستيان كرد بە پەيوەندى كردنى دەنگى و ڤيديۆيى بە خزم و كەسوكار و هاوڕێكانيانەوە، گروپە هاوڕێكان لەڕێگەى ئەپليكەيشنى مۆبايلەكانيانەوە كۆنفرانسى ڤيديۆيى بەيەكەوە دەبەستن. ، سەرەڕاى هەموو ئەمانەش ڤايرۆسەكە تيكشى خستە سەر گرنگى كارى ئەوانە ى لە كەرتەكانى تەندروستى كار دەكەن، هەزاران كەس لە وڵاتى ئەوروپا لە باڵكۆنەى ماڵەكانيانەوە و لە پشت پەنجەرەكانيانەوە بە شان و باڵى پزيشك و كارمەندانى تەندروستيدا هەڵدەدەن و سوپاسگوزارى خۆيان پيشان دەدەن بەهۆى ئەوەى سەربازى بەرەكانى پێشەوەى ڕوبوڕوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنان، لە شارى لەندەنيش خوێندكارانى كۆلێژە پزيشكيەكان خۆبەخشانە هاوكارى كارمەند و پزيشكانى كەرتە تەندروستيەكان دەكەن و چاودێر منداڵەكانيان و كارەكانى ماڵەوەيان دەكەن. ، داهێنان كردن ، لەگەڵ ئەوەى مليۆنان كەس لە ماڵەكانياندا ماونەتەوە، زۆر كەس ئەو هەلەيان قۆستوەتەوە بۆ ئەنجامدانى داهێنان. ، ژمارەيەكى زۆر لە بەكارهێنەرانى تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان هيوايەتەكانيان لەگەڵ هاوڕێيانيان بەشدارى پێدەكەن، وەك خوێندننەوە و خواردن دروست كردن و چنينى دەستى و وێنەكێشان. ، هەروەها لە ئەمريكا چەندين كتێبخانەى ئەلكترۆنى دانراون، شارەزايان و مامۆستايان لە تۆڕى ئينتەرنێت وانە دەڵێنەوە بەتايبەتى بۆ منداڵان كە لە خوێندنگە دابڕاون تا بتوانن لەماڵەكانى خۆيانەوە داهێنان بكەن. ، لەگەڵ ئەوەى سەرجەم شوێنە گشتيەكان داخراون، هەوادارانى هونەر بەتايبەتى مۆزەخانەكان گەشتێكيان دەستپێكردوەو هونەر و وێنە ناودارەكان پيشانى هاوڵاتيان دەكەن لە باڵەكۆنەكانيانەوە، هەروەها ژمارەيك ميوزيك ژەن بەتايبەتى ميوزيكى پۆپ وەك "كريس مارتن" و "كيس ئۆريان" ئاهەنگى ميوزيك لە تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان ساز دەكەن ئەوەش بۆ ئەوەى هاوڵايان لە بێزارى مانەوە لەماڵەوە ڕزگار بكەن.