گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕووداوی وەرگەڕانی یەختەکەی موسڵت لە ساڵی ڕابردوودا لەبیرە؟ چەند تەرم هێشتا نەدۆزراونەتەوە؟

2020.03.21 - 23:58
ڕووداوی وەرگەڕانی یەختەکەی موسڵت لە ساڵی ڕابردوودا لەبیرە؟ چەند تەرم هێشتا نەدۆزراونەتەوە؟
ناس کورد-   ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 21ی‌ ئاداری‌ 2019 و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە دوورگەی گەشتیاری ناوچەی غاباتی شاری‌ موسڵ لەسەر رووباری دیجلە یەختێك بەشێوەیەکی تراژیدی و بە زیاتر لە 280 سەرنشینەوە ژێر ئاو كەوت و تائێستاش تەرمى زیاتر لە 80 لە خنكاوان نەدۆزراوەتەوە. ، ئەو ڕوداوە كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و هەر لە ئەنجامیدا، لە 24 ی ئادار لەسەر داوای سەرۆكوەزیرانی عێراق، پەرلەمان بە تۆمەتی گەندەڵی و كەمتەرخەمی نەوفل عاكوب، پارێزگاری نەینەوا و هەر دوو جێگرەكەی لەكار لابرد. ، ڕوداوەكە لە ڕۆژى نەورۆزدا بوو، هاوڵاتيان بۆ بەسەربردنى كاتێكى خۆش لەگەڵ كەسوكار و دۆستانياندا ڕويانكردبوە ئەو ناوچە گەشتياريە، بەڵام مەرگ بەرۆكى گرتن و دەيان كەس ژێر ئاو كەوتن كە بەشێكى زۆريان ژن و منداڵ بوون و تائێستاش تەرمى ژمارەيەك لە خنكاوان نەدۆزراوەتەوە. ، بەپێى ئامارەکان يەختەكە كە بۆ پەڕينەوە لەسەر ڕوبارى ديجلە دانرابوو، 287 كەسى لەسەربوو "103 ژن، 84 پياو و 98 منداڵ"، دواى وەرگەڕانى 80 كەس ڕزگار كران ياخود خۆيان ڕزگاركرد، بەڵام ئەوانی دیکەیان خنكان كە زۆرينەيان ژن و منداڵ بوون، بەپێى دواين ئاماريش تەرمى 120 لە خنكاوان دەرهێنراونەتەوە، بەڵام ئەوى ترى تائێستا ديار نييەو نەدۆزراونەتەوە.   دواى ڕوداوەكە لێكۆڵينەوەكان دەستيان پێكرد و شانەى قەيرانەكان لە پارێزگاى نەينەوا ئەوەى ئاشكرا كرد، كە هەركەس كەمتەرخەن بێت لە ڕوداوەكەدا دەستگير دەكرێت و 12 كەس دەستگير كراون، لەمانگى 8ی ساڵى ڕابردووشدا سەركردايەتى پرۆسەكانى بەغدا ئاشكرايكرد، كە تۆمەتبارێكى ترى ڕوداوەكەيان دەستگير كردوە كە لە بەغدا خۆى شاردبوەوە. ، چەند كەسێك كە پەيوەنديان بە ڕوداوەكەوە هەبوو هەڵاتن بۆ دەرەوەى وڵات، شانەى قەيرانەكانى نەينەوا تەئكيدى لەوە كردەوە، لەڕێگەى پۆليسى ئينتەرپوڵەوە بەدواى ئەوانەشدا دەچن و دەستگيريان دەكەن. ، دانيشتوانى موسڵ دەسەڵاتدارانيان بە كەمتەرخەم و هۆكارى ڕوداوەكە تۆمەتبار دەكرد، بەپێى لێكۆڵينەوەكان و گرتە ڤيديۆييەكانيش يەختەكە پێنج هێندەى تواناى خۆى زياتر خەڵكى تێكرابوو. ، ئەم ڕوداوە لەكاتێكدابوو كە شارى موسڵ تەنها دوو ساڵ بوو لەدەست ڕێكخراوى داعش ڕزگار كرابوو، كە ئەو شارە بەهۆى شەڕەكانەوە ڕوبەڕوى وێرانكاريەكى زۆر بويەوەو تێيدا ژمارەيەكى زۆر هاوڵاتى مەدەنى كوژران، ئەو شارە كە خاوەنى ژمارەيەكى زۆر برين بوو، برينێكى  قوڵى تر چوە سەر برينەكان و دەيان ڕۆڵەى ترى لەدەستدا.