گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم: شەش کەسی دیکە لە هەرێم توشی کۆرۆنا بوون.. زۆرترینیان لە سلێمانین

2020.03.21 - 23:08
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم: شەش کەسی دیکە لە هەرێم توشی کۆرۆنا بوون.. زۆرترینیان لە سلێمانین
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە کۆی پشکنینەکانی 24 کاتژمێری ڕابردوودا حەوت کەس لە هەرێم توشی کۆرۆنا بوون کە یەکێکیان لە شاری هەولێرە و شەش کەسیشیان لە سنوری پارێزگای سلێمانییە و یەکێکیان ئەو کەسەیە کە ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە و دانیشتووی سەنگەسەر بوو. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتیی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: " ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (٤٥٦٠) هاوڵاتین لە (٢٦) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٥٩٢) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٨٢٨) لە هەولێر، (٣٩٥) لە سلێمانی، (٢٢٤) لە دهۆك، (٣٧) لە هەلەبجە، (٣٨) لە گەرمیان، (٤٥) لە ڕاپەرین، (٢٥) لە کۆیە و (٢٩٦٨) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواوبوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (١٢) هاوڵاتی. ، ئاماژەی بەوەشكردووە:   "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٩١) پشکنین ئەنجامدرا کە (٨٩) لە شاری هەولێر و (٦٢) لە شاری سلێمانی و (٤٠) شاری دهۆك، دەرەنجام (٧) تووشبووی نوێ تۆمارکرا، یەکێکیان پیاو تەمەن ٢٩ ساڵ  لە شاری هەولێرە، شەش تووشبووەکەی تر لە شاری سلێمانی دەستنیشانکران کە  یەکێکیان ئەو پیاوە تەمەن (٣٧) ساڵەی  دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەری دەڤەری ڕاپەڕینە کە سەر لەئێواری ئەمڕۆ ڕاگەیەندرا، دووەمیان پیاوێکی تەمەن (٤٥) ساڵ دانیشتووی دەڤەری دەربەندیخان، تووشبووەکانی تر دانیشتووی شاری سلێمانین کە یەکیکیان ئافرەت تەمەن (٣٨) ساڵ، ئەوانی تر پیاو تەمەنەکانی (٢٨)، (٦٢)، (٤٨)ساڵن ، وەزارەتی تەندروستیی ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کۆێ سەرجەمیان چوار تووشبوو پێشتر گەشتی دەرەوەی ووڵاتی ئێران و ئەوروپان کردبوو، سێ تووشبووەکەی تر گەشتی دەرەوەی ووڵاتیان نەکردبوو تەنها دوو لەوان بەرکەوتەی تووشبووی پێشوترن. ، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە،   کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٥٤) تووشبووە،  لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (١٣) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان. ، وەزارەتی تەندروستی ڕاشیگەیاندووە: "وێڕای دەستخۆشی بۆتیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان وە سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە ١٢٢.