گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توشبووانى كۆرۆنا دواى چاكبوونەوە ماوەی چەند بەرگریيان بۆ دروست دەبێت؟

2020.03.21 - 22:28
توشبووانى كۆرۆنا دواى چاكبوونەوە ماوەی چەند بەرگریيان بۆ دروست دەبێت؟
ناس کورد-   لەسەرەتاى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵاتى چين و دواتر لەتەواوى جيهان، زۆرينەى خەڵك و تەنانەت زانايانيش ئەو پرسيارەيان لەلا دروستبووە، ئايا دواى چاكبوونەوەى توشبوو بەرگریی دژى ڤايرۆسەكە دروست دەكات؟ ئەگەر پرسيارە بەڵێيە، بەرگريەكە بۆ ماوەى چەند دروست دەكات؟ ، مات فريمان، شارەزاى ڤايرۆسە تاجيەكان لە كۆلێژى پزيشكى زانكۆى ولايەتى ميريلاند لە بالتيمۆ لەو بارەيەوە دەڵێت: "زۆر نازانين.. پێموايە سيناريۆيەك هەيە كە زۆر نزيكە ئەويش ئەوەيە كە ئەمساڵ ڤايرۆسى كۆرۆنا بڵاودەبێتەوە، ئەوانەى توشبوون تا ڕادەيەك بەرگرى لە جەستەياندا دژى ڤايرۆسەكە دروست دەبێت". ، ئاماژەى بەوەشداوە: "كاتێك جارێكى تر ڤايرۆسەكە دێتەوە پارێزراو دەبين لە دژى، بەڵام بە تەواوەتى ياخود بە ڕێژەيى و جارى دووەم كە توشبوين كاريگەريەكانى ڤايرۆسەكە لەسەرمان گەمتر دەبن ئەوەيان تائێستا ڕوون نييە و ڕێگەيەك نييە تا ئێستا بۆ ئەوەى ئەوە بزانين". ، شارەزايان پێيان وايە، يەكێك لە كێشەكانى چوار ڤايرۆسە تاجيە وەرزيەكان ئەوەيە كە دوبارە توشدەبيتەوە، ئەو ڤايرۆسانە تواناى ئەوەيان هەيە كە دوبارە و  چەندبارە ئازارى مرۆڤ بدەنەوە هەرچەند لە منداڵيشەوە توشبوبيت". ، بەپێى ڕاپۆرتە پزيشكيەكان، كاتێك كەسێك توشى يەكێك لە ڤايرۆسە تاجيەكان دەبێت دژە تەنێك لە جەستەدا دژى ڤايرۆسەكە دروست دەكات، بەڵام دواتر وردە وردە ئەو دژە تەنانە ئاستيان دادەبەزێت و نامێنن، بۆيە جارێكى تر كە توشى ڤايرۆسەكە بون بەرگرى لەدژى لە جەستەدا نييە. ، ئان فۆڵسى، شارەزا لە ناوەندى پزيشكى زانكۆى "رۆشستەر" دەڵێت، زۆرينەى ڤايرۆسەكانى دەزگاى هەناسەدان دواى دوشتبوون پێيان بۆ ماوەيەك بەرگرى لە دژى دروست دەكەيت، ئەويش بۆ ساڵێك ياخود دوو ساڵ. ، بەپێى تازەترين لێكۆڵينەوە كە لەسەر چەند خۆبەخشێك كراو بە ڤايرۆسە تاجيە وەرزيەكان كوتران، دەركەوت ئەوانەشى كە پێشتر توشبون و دژە تەنەكانيان دروستكردوە دژى ڤايرۆسەكان، بەڵام جارێكى تر توشدەبنەوە و ئازاريان دەداتەوە. ، زانايان دەڵێن، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەيە كە ڤايرۆسە تاجيەكان وەك ڤايرۆسى ئەنفلۆنزا لە گۆڕانى بەردەوامدا نين كە زۆر بەخێرايى دەگۆڕدرێن و پێويستە هەموو ساڵێك ڤاكسينێكى تازەى بۆ دروست بكرێت، مات فريمان لەو بارەيەوە دەڵێت: "ڤايرۆسە تاجيە وەرزيەكان بەگوێرەى كات دەتوانن لەو بەرگريەى جەستە دروستى كردوە لە دژيان هەڵبێن". ، تائێستا زانيارى زۆر لەو بارەيەوە بەردەست نييە كە گۆڕانكاريەكان لە ڤايرۆسە تاجيەكاندا چين، چونكە شارەزايان وەك ڤايرۆسى ئەنفلۆنزا بەردەوام بەدواداچون بۆ تاجيەكان ناكەن، شارەزايان دەڵێن كە لەوانەيە بە هۆكارێك وەڵامدانەوەى جەستە بۆ ڤايرۆسە تاجيەكان بەهێز نەبێت، ياخود شتێك دەبێتە ڕێگر لەوەى كە جەستە بەرگرى درێژخايەن دژى ڤايرۆسەكە دروست بكات. ، مات فريمان ئاماژە بەوەشدەکات، لەوانەيە دژە تەنەكانيش پارێزراو نەبن، بەهۆى ئەوەشەوە سەرەڕاى ئەوەى بونيان هەيە ناتوانن زۆر بەباشى كاربكەن. ، هەندێك لە لێكۆڵينەوەكان دەڵێن، ئەوانەى كە توشى ڤايرۆسى "سارس" بوون و چاكبونەوە "كە ڤايرۆسێكى تاجى مەترسيدارە و لەساڵى 2002 لە چين دەركەوت" جەستەيان بەرگرى لە دژى ڤايرۆسەكە پەرەپێداوە كە بۆ ماوەيەكى درێژ بەردەوام بووە. ، ستانلى بيرلمان، لە زانكۆى ئايوا دەڵێت: "دژە تەن لە لەشى ئەوانەى كە توشى ڤايرۆسى سارس بوون دۆزرايەوە، پێمانوايە كە دژە تەنەكان دەتوانن بۆ ماوەيەك بمێننەوە، بەڵام ئەوەش لە هەموو كەسێكدا نا، لەگەڵ ئەوەشدا قورسە پێشبينى كاردانەوەى جەستەى ئەو كەسانە بكەين كە لە ڤايرۆسى سارس چاكبونەتەوە، ئەگەر جارێكى تر توشى ڤايرۆسە ببنەوە". ، بيرلمان پێشى وايە: "توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ بەرگرى پێويست لە جەستەياندا دروست دەبێت كە لەداهاتودا دەيانپارێزێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نازانرێت كە ئەو بەرگريە ماوەى چەند بەردەوام دەبێت، تێگەيشتن لە وەڵامدانەوەى بەرگرى سروشتى جەستە بۆ ئەو ڤايرۆسە زۆر گرنگە بۆ ئەوەى بتوانرێت پەرە بە ڤاكسينێك بدرێت بۆ ئەو پەتا جيهانيە". ، بەپێى دوايين ئامارەكان ڤايرۆسى كۆرۆنا كە لەكۆتايى ساڵى 2019 لە وڵانى چين سەريهەڵداو دواتر بەهەموو جيهاندا بڵاوبويەوەو نزيكەى چوار مانگە بەردەوامە، تائێستا زياتر لە 286 هەزار كەسى لەجيهاندا توشكردوەو تائێستاش نزيكەى 12 هەزار كەس بەهۆيەوە گيانيان لەدەستداوەو زياتر لە 93 هەزاريش چاكبونەتەوە. ، زۆرترين توشبوو لەوڵاتى چينە، بەڵام زۆرينەيان چاكبونەتەوەو ئەو وڵاتە خەريكە كۆنترۆڵى ڤايرۆسەكە دەكات، وڵاتەكانى ئيتاڵيا، ئيسپانيا، ئەڵمانيا، ئێران، ئەمريكا و فەرەنسا ئەو وڵاتانەن كە گيرۆدەى ڤايرۆسەكەن و توشبويەكى زۆريان تێدايە تۆمار كراوەو بەردەواميشە لە بەرزبونەوە.