گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئابوری جیهان بەبڕی 23 ترلیۆن دۆلار زیانی پێگەیشتووە قەیرانێکی ئابوری گەورە

2020.03.21 - 20:57
ئابوری جیهان بەبڕی 23 ترلیۆن دۆلار زیانی پێگەیشتووە  قەیرانێکی ئابوری گەورە
ناس کورد- زیانى چەندین ملیار دۆلار، سستتبوونى ئابورى جیهان، ڕاگرتنى پڕۆسەى خوێندن، پەککەوتنى کۆمپانیا گەورە جیهانییەکان، ڕاوەستانى ژیانى گشتى، لە ئێستادا لە زیانە هەرە دیارەکانى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنان. ، بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە ئێستادا بازارەکانی جیهان بەبڕی 23 ترلیۆن دۆلار بەهای پشکەکانی لەدەستداوە، سەرباری هەموو رێکارە ئابورییەکانی ئەو وڵاتانە نەتوانراوە دابەزینی خێرای بەهای پشکەکان ڕابگیرێت. ،

 داڕوخانی بازارەکانی ئەمریکا

،  لە مانگی تشرینی یەکەمی 2008وە بازارەکانی ئەمریکا دابەزینی بەو شێوەیان بە خۆیەوە نەدیوە، بە جۆرێک نیشاندەری " ستاندرئاند بۆرز" 4%ی بەهای پشکەکانی لەدەستداو ونیشاندەری" داو جۆنز" 4.55%ی  و نیشاندەری "ناسداگ"یش 3.78%ی بەهاکانیان لە دەستداوە. ،

فرۆشتنی بە کۆمەڵی پشکەکان

، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی بانکی" ئۆف ئەمریکا" لە ئێستادا فرۆشتنی پشکەکان لە بازاردا بەشێوەیەکی فراون بەردەوامە، ئەوەش وایکردووە بەهای هەموو پشکەکان بە شێوەیەکی خێرا دابەزن و بە بەهای 109 ملیار دۆلار زیان بکەن. ، لای خۆشییەوە، مارتن مۆیلایزن، بەڕێوەبەری بەشی سیاسەت و پێداچوونەوەی ستراتیژی لە سەندوقی دراوی نێودەوڵەتی، ڕایگەیاندوە:"هەرچەند ڤایرۆسی کۆرۆنا کاردانەوەی نەرێنی زۆری هەبووە لە سەر ئابوری جیهان، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە ماوەیەکی دوورودرێژ جیهان لە نەشونمایەکی ئابوریدا بووە، بۆیە پێشبینی دەکەین ئابوری جیهان توانای ئەوەی هەبێت ئەو کاریگەرییە نەرێنیانە هەڵبمژێت".   ،

 هاندانی ئابوری سودی هەبوو بۆ ئەوڕوپا

، دوای ئەوەی وڵاتانی ئەوڕوپا بۆ ڕێگرتن لە کەوتنی ئابوری وڵاتەکانیان بڕێکی زۆر پارەیان خستە بازارەکانەوە، لە ئێستادا سەرەڕای تەشەنەسەندی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی بەخێرای، بەڵام ڕەنگدانەوەی ئەو هاندانە ئابوریەی کە ئەوروپا گرتوویەتە بەر بەروونی لە سەربەهای بازاری پشکەکانی ئەورۆپادا دەرکەوتوە بەجۆرێک نیشاندەری" ستۆکس"ی ئەوروپی بەرێژeی 1.8% بەرزبوەوە، بەڵام لەکاتی داخستنی بازاردا دیسانەو دابەزی کە ئەوە پێنجەم هەفتەیە ئەو دابەزینە بەخۆیە ببینێت, وڵاتی ئیتاڵیاش سەرەڕای کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام  پشکەکانی بەڕێژەی 1.7% بەرزبوونەوەی بەخۆیە دیوە، وڵاتی سویسراش بڕیاریداوە بەبڕی زیاتر لە32 ملیاردۆلارهاندانی ئابوری پەیڕەو بکات. ،

 ئاسایی بوونەوەی دۆخی چین

، شارەزایانی ئابوری و بەرپرسانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێیانوایە، ئاماژەکانی چاکبوونەوەی ئابوری چین لە ئێستادا بە تایبەتی پاش ئەوەی ئەو وڵاتە توانی بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا سەربکەوێت بەڕوونی دەرکەوتووە و کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئەو وڵاتە دەستیان بە کارەکانیان کردوەتەوە و زۆربەی کرێکار و فەرمانبەرە چینیەکان گڕاونەتەوە سەر کارەکانیان. ،

 قەیرانی نەوت قوڵە

،  کەرتی نەوتی جیهانی لە ئێستادا دووچاری قەیرانێکی سەخت بوەتەوە دواین قەیرانیش کە ڕووبەڕووی بوەتەوە لەساڵی 1991دا بووە، لە ئێستادا نەوتی خاوی ئەمریکی 29% ی بەهاکەی لەدەستداوە و نەوتی خاوی برێنتیش لە ماوەی چوار هەفتەی ڕابردوودا لە 40%ی بەهای نرخەکەی لەدەستداوە. ،

 ئاڵتون بەرزدەبێتەوە

،  بەراورد لەگەڵ دابەزینی بەهای پشکەکەکان لە بازارەکانی جیهاندا بە پێچەوانەوە ئاڵتون  2% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیوە، بە جۆرێک یەک ئۆنسە بە 1499.92 دۆلار فرۆشراوە، لە بازارەکانی ئەمریکاش ئاڵتون بەڕێژەی 0.6% بەرزبووەتەوە  و یەک ئۆنسە بە 1487.90 دۆلار فرۆشراوە.