گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توشبووەکەی سەنگەسەر کە لە بەنزینخانەیەک کاری کردووە چۆن زانرا کۆرۆنایەتی؟

2020.03.21 - 20:36
توشبووەکەی سەنگەسەر کە لە بەنزینخانەیەک کاری کردووە چۆن زانرا کۆرۆنایەتی؟
ناس کورد : سابیر عبداللە   دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی  تەندروستیی هەرێم حاڵەتێکی دیکەی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕاگەیاند کە دانیشتوی ناحیەی سەنگەسەرە و لە بەنزینخایەک کاری کردووە و بەهیچ شێوەیەک سەردانی ئێرانی نەکردووە، پرسیارەکە ئەوەیە چۆن زانرا کە کۆرۆنایەتی؟ ، لەبەدوا داچونەکانی ناس کورد دا دەرکەوت ئەو کەسەی توشی ڤایرۆسەکە بووە  ناوی (ش .ح) و  دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەرە و تەمەنی (37) ساڵە و خێزاندارە و  خاوەنی  سێ منداڵە و لە بەنزینخانەیەکی ئەو ناحیەیە کاری کردووە. ، لەدوای قەدەغە کردنی هاتوچۆ  تەندروستی ڕاپەڕین بڕیاریدا  پشکنین بۆ ئەو کەسانە بکات کە لە شوێنە گشتییەکانی وەکو خاوەن مارکێت، بەنزینخانە و  نانەواخانەکان کار دەکەن،  لەو چوارچێوەیەدا  دوو ڕۆژ لەمەوبەر و لە بەرواری 19ی ئاداری 2020، تیمێکی تەندروستی  سەردانی ناحیەی سەنگەسەر دەکەن و بە مەبەستی وەرگرتنی سامپڵ  پشکنین بۆ  پێنج کەس کە خاوەنی  پیشەی جیاوازن  دەکەن، یەکێک لەو کەسانەش  (ش ،ح )  دەبێت  کە دوو ڕۆژ دوای پشکنینەکان دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسەکە بووە. ، سەرچاوەیەک لە تەندروستی ڕاپەڕین بە ناس کوردی وت، کاتێک پشکنینیان بۆ کارمەندانی ئەو بەنزینخانەیە کردووە  (ش.ح) لەگەڵ  چوار کەسی تردا خەریکی  چای خواردنەوە بوون و هیچ نیشانەیەکی  ڤایرۆسەکەیان لێ دەرنەکەوتووە تا ئەوەی ئەنجامی ئەو پشکنینانە لە سلیمانی گەڕاوەتەوە لەگەڵ زانینی ئەنجامەکە تیمەکانی تەندروستی  بە ئەمبوڵانسی تایبەت چون و بردویانەتە نەخۆشخانەی تایبەت بە نەخۆشییە گوازراوەکان کە لەم چەند ڕۆژەدا لەلایەن چەند خێرخوازێکەوە دروست کراوە و ئێستا  لە ژێر چاودێریدایە . ، هاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ناس کوردی ڕاگەیاند، چەند کەسێک لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین هەیە کە بەنایاسایی سەردانی ئێرانیان  کردووە و کەرەنتینە نەکراون و ئێستا هێزە ئەمنیەکان بەدوایاندادەگەڕێن، هەرچەندە بەشێکیان  دەسگیر کراون، بەڵام  بەشێکیان خۆیان حەشارداوە و نەگیراون، بۆیە بە گومانێکی زۆرەوە لەو کەسانەوە ڤایرۆسەکە گوازراوەتەوە. ، پەیامنێری ناس کورد لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەکرد، هەر ئەمشەو سەرجەم  کارمەندانی بەنزینخانەکە و خێزانەکانیان براونەتە  کەرەنتینە و بەنزینخانەکەش داخرا تاوەکو پاکژ دەکرێت و کارمەندی نوێی بۆ دادەنرێت.