گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مردن کۆڵ نادات.. بۆچی ئیتاڵیا شکستی هێنا لەوەى چین تێیدا سەرکەوت؟

2020.03.21 - 19:46
مردن کۆڵ نادات.. بۆچی ئیتاڵیا شکستی هێنا لەوەى چین تێیدا سەرکەوت؟
ناس کورد- ڕۆژ لە دوای ڕۆژ كۆرۆنا بڵاوبونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و پەل بۆ وڵاتانى جیهان دەکێشێت، بەجۆرێک لەئێستادا ڤایرۆسى کۆرۆنا لە (160) وڵاتدا بڵاوە. . بەهۆی نەبوونی چارەسەری خێرا و ڤاکسینەوە، وڵاتانی جیهان بە كەرەنتینەكردنی هاوڵاتییەكانیان و قەدەغەكردنى هاتوچۆ دەیانەوێت بەڕووی ڤایرۆسەكەدا بوەستنەوە. . ئەو وڵاتانەی لەسەر ئاستی دونیا خاوەنی سیستمێكی پێشكەوتووی تەندروستین و بە باشترینەكان دادەنرێن، ئێستا ڤایرۆسەكە تەنگی پێهەڵچنیون، لەوانە ئەمریكا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، كۆریای باشور و ئەڵمانیا. . لەئێستادا وڵاتی ئیتاڵیا کە بە یەکەم سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دادەنرێت لە کیشوەری ئەوروپا، قوربانیانی ئەو ڤایرۆسە لە وڵاتەدا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت، بۆیە ئیتاڵیا خۆی لە بەردەم بڕیارێکی زۆر قورس و گراندا دەبینێتەوە ئەوەش کەرنتینەکردنی هاوڵاتیانییەتی بەو جۆرەی کە چین ئەنجامیداوە، بەڵام ئەوەی ڕێگری لەو وڵاتە دەکات ئەو ڕێکاره تووندانەی کە چین لە بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە پەیڕەوی کردبوو، سیستمی دیموکراسی ئەو وڵاتەیە کە ڕێز لە ئازادی تاک دەگرێت و ناتوانێت بە ئاسانی ئازادییەکانی مرۆڤ زەوت بکات هاوشێوەی ڕژێمی کۆمەنیستی وڵاتی چین. .  بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "ئیندپێندت"ی بەریتانی،لە ئێستادا وڵاتانی ئەوروپا هاوشێوەی ئیتاڵیا بە دوای میکانزیمێکدا دەگرین لە ڕێگەیەوە بتوانن پێشبگرن لە تەشەنەسەندنی زیاتری نەخۆشییەکە و لە هەمانکاتیشدا زیان بە ئازادییەکانی تاک نەگەیەنن. . دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا نیگەرانن لەگوێنەدانی هاوڵاتیانی وڵاتەکەیان بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەرباری داخستنی ناوەندەکانی خوێندن، ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ، بەڵام ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە لە هەڵکشاندایە وتائێستا زیاتر لە چوار هەزار کەس بەو ڤایرۆسە گیانیانلەدەستداوە.   . ئیتیلۆ ڤۆنتانا، سەرۆکی ناوچەی لۆمباردی کە بەسەرچاوەی نەخۆشی کۆرۆنا دادەنرێت لە ئێتاڵیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندوە: "لە ئایندەیەکی نزیکدا توانای ئەوەمان نامێنێت چیدی توشبووانی کۆرۆنا چارەسەربکەین، چونکە ڤایرۆسەکە بەخێرای بڵاودەبێتەوە". . ڤۆنتانا ئەوەشی ڕاگەیاندوە: "دەبێت حکومەت هەڵسوکەوتی لەگەڵ هاوڵاتیاندا بگۆڕێت، بۆئەوەی دەقی پەیامەکەیان بە باشی پێبگات". .  لە ئێستادا وڵاتە ئەوروپییەکان ئاواتەخوازن هاوڵاتیانیان بە شێوەیەکی خۆبەخشانە ڕێکارە تەندروستییەکان بگرنە بەر بەبێ ئەوەی حکومەت ڕێکارەی تووند جێبەجێبکات هاوشێوەی وڵاتی چین . . ئەندریا کاڤالێیر، سەرۆکی ژۆری ڵێکۆڵینەوەکان لە ناوچەی بەرشیا، بە ڕۆژنامەی "ئیندپێندت"ی ڕاگەیاندوە:" بۆ پارێزگاریکردن لە مافی بە کۆمەڵ دەبێت ئەوە شتانەی گرنگ نیین حکومەت قەدەغەی بکات". . هەر لەگەڵ ڕاگەیاندنی حکومەتی ئیتاڵیا کە دەرچوون لە ماڵەوە و پیاسەکردن لە شەقامەکاندا بەبێ هۆ سزای یاسای لە سەردەبێت، زۆربەی ئیتاڵییەکان لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پرسیاری ئەوەیان کردوە ڕێکارەکانی سزادان بە چ شێوەیەک دەبێت؟، بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکەی حکومەتی ئیتاڵیا هەر هاوڵاتییەکە بە بێ ڕێگەپێدان بێتە دەرەوە سێ مانگ زیندانی دەکرێت یان بەبڕی 200 دوڵار سزادەدرێت. .  لە هەمانکاتنیشدا حکومەت بیری لەوەکردووەتەوە کە سوپا لە شەقامەکان بڵاوە پێبکات بۆ ڕێگرتن لە شکاندنی قەدەغەی هاتوچۆ، چونکە بەگوێرەی زانیارییەکان 40%ی دانیشتوانی ناوچەی لۆمباردیا کە سەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە ئیتاڵیا بە هیچ شێوەیەک پابەندی ڕێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ نیین.