گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستی عێراق داوا لە خانمان دەکات لە ئێستادا بیر لە دووگیانی نەکەنەوە

2020.03.21 - 17:51
تەندروستی عێراق داوا لە خانمان دەکات لە ئێستادا بیر لە دووگیانی نەکەنەوە
ناس کورد- بەرپرسێکی تەندروستی عێراقی داوا لە خانمان دەکات لەمکاتەدا بیر لە دووگیانی نەکەنەوە بەهۆی ئەوەی لە ئەگەری توشبوونیان بە کۆرۆنا هەم بۆ خۆیان و بۆ کۆرپەلەکەشیان زیانی دەبێت. .  جاسب حجامی، بەڕێوەبەری تەندروستی کەرخ لە بەغدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاندووە: "ئامۆژگاریم بۆ سەرجەم خانمان بەتایبەت ئەو خانمانەی دەیانەوێت منداڵیان ببیت، لەم کاتە دژوارەدا و بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بیر لە دووگیانی نەکەنەوە". . ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرچەندە ھیچ زانیاریەک نیە لەسەر کارلێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆسەر کۆرپەلە، بەڵام بەدڵنیاییەوە توشبونی خانمان بە ڤایرۆسەکە لەباری ئاساییدا زۆر باشتر دەبێت وەک لەوەی دووگیان بێت". . ڕوونیشیکردووەتەوە: "ھەروەھا ئەو تاقیکردنەوە تیشکیانەی کە بۆ کەسانی توشبوو ئەنجامدەدرێ لەکاتی نەخۆشیەکەدا ئەنجامێکی خراپی دەبێ لەسەر کۆرپەلە و ھەندێک دەرمانیش کە بۆ نەخۆشیەکە بەکاردێت کار لە کۆرپەلەکە دەکەن". . ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەری تەندروستیی کەرخ وەک خۆی دەڵێت، لەدوای ئەو ئازارو نەھامەتیانە دێت کە بەسەر خانمێکی دووگیاندا ھات لە نەخۆشخانەی فورات و ئەو نەھامەتیانەی دکتۆرەکان بەدەست ئەو خانمەوە دووچاری هاتوون و ئاماژەی بەوەشکردووە: "لەبەر ئەوە بڕیاردان لەدەستی خۆتدایە تەنھا چەند مانگێکی ترە بە پشتیوانی خوای گەورە ئەم قەیرانە تێدەپەڕێت". . ئەمە لەکاتێکداتە یەکێک لە توشبووانی کۆرۆناش لە هەرێمی کوردستان خانمێکی دووگیانە لە شاری هەولێر و تائێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.