گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئایا ڤایرۆسی كۆرۆنا لەڕێگەی سێكسكردنەوە دەگوازرێتەوە؟

2020.03.21 - 15:46
ئایا ڤایرۆسی كۆرۆنا لەڕێگەی سێكسكردنەوە دەگوازرێتەوە؟
ناس کورد- بەپێی زانیاری پسپۆڕانی پزیشكی بەریتانیا، تائێستا هیچ بەڵگەیەك لەسەر گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەڕێگەی سێكسكردنەوە لەبەردەستدا نییە. . ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویكردەوە، تا ئێستا هیچ بەڵگەیەك نییە بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕێگەی سێكسەوە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر. . بەڵام پسپۆڕانی بوارەكە سورن لەسەر ئەوەى کە  ڤایرۆسەکە لەڕێگەی ماچەوە لەكاتی سێكسدا لە كەسی توشبووەوە بۆ كەسی بەرانبەر دەگوزارێتەوە. . ئەوان ڕێنمایی هاوسەرەكان دەكەن لەكاتی دەركەوتنی نیشانەكانی كۆرۆنادا سێكس نەكەن و پەنا ببنە بەر كەرەنتینەكردن بۆ ئەوەی یەكتر تووش نەكەن. . دوای ئەوەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڤایرۆسەكەی وەكو پەتایەكی جیهانیی ناساند هۆشداری ئەوەشیدا كە ئەو ڤایرۆسە لەڕێگەی كۆكە و پژمین و خوێنەوە بۆ كەسێكی تر دەگوزارێتەوە یاخود لەوكاتانەدا دەكەوێتە سەر تەنە ڕەقەكان و بەوەش دەگوزارێتەوە.