گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیندانیانى گرتوخانەیەک لە ئێران هەوڵی هەڵهاتن دەدەن

2020.03.21 - 15:36
زیندانیانى گرتوخانەیەک لە ئێران هەوڵی هەڵهاتن دەدەن
ناس کورد- زیندانیانی گرتووخانەى ئەلیگۆردزی لوڕستانی ئێران هەوڵیان دا لە زیندانەكە هەڵبێن و ڕووبەڕووی سوپا و هێزە ئەمنیەكان ببنەوە، بەڵام شكستیان هێنا وهەوڵەكانیان سەرکوت کرا. . حەمید كەشكۆڵی، قایمقامی شارۆچكەی ئەلیگۆدرزی سەر بە پارێزگای لوڕستانی ئێران بە میدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، پێكدادان لەنێوان زیندانیانی گرتووخانەکەدا ڕوویداوە بەڵام سوپا توانیویەتی كۆنتڕۆڵی دۆخەكە بكات. . ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هیچ زیندانیەك نەیتوانیوە هەڵبێت و تائێستا هۆكاری دروستبوونی ئەو پشێوی و نائارامییە نازانن. . جموجۆڵی ئەو زیندانیانە ڕۆژێك دوای ئەوە دێت كە 23 زیندانی لە پارسیلۆنی خەرەم ئاباد توانیان لە زیندانەكە هەڵبێن. . بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێراندا نیگەرانی بارودخی خراپی زیندانەكانی بەدوای خۆێدا هێنا و بەو هۆیەشەوە هەفتەی ڕابردوو بەبڕیاری ڕابەری باڵای دەیان هەزار زیندانی ئازادكران و مۆڵەتیان پێدرا بچنەوە ماڵەوە. . پێشتریش بەڕێوەبەری زیندانی ئەلیگۆدرز ڕایگەیاندبوو، بارودۆخی زیندانەكە بەجۆرێكە زەحمەتە خەڵكی بتوانێت تیایدا بژیت.