گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەبێت ئابوریەكەمان بگەڕێنینەوە سەر دۆخە سروشتیەكەی

حەسەن ڕۆحانی كاتی كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە ئێران ڕاگەیاند

2020.03.21 - 15:11
حەسەن ڕۆحانی كاتی كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە ئێران ڕاگەیاند
ناس کورد- سەرۆككۆماری ئێران كاتی كۆنترۆڵكردنی دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنای لەوڵاتەكەیدا دیاریكرد و دەشڵێت پێویستە ئابورییەكەیان بگەڕێننەوە سەر دۆخە سروشتیەكەی. . ئەمڕۆ شەممە، 21ی ئاداری 2020، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆككۆماری ئێران پەیامێكی تەلەفزیۆنی بەبۆنەی نەورۆزەوە بڵاوكردەوە و لەبارەی دۆخی وڵاتەكەیەوە دوای قەیرانی كۆرۆنا ڕایگەیاند، پێویستە ئەوەی لەسەرشانیانە بۆ گەڕانەوەی داهاتی ئابوری بۆ سروشتەكەی خۆی ئەنجامی بدەن و نەیارەكانی وڵاتەكەشی بەهەوڵدان بە شكستهێنانی ئابوری وڵاتەكەی تۆمەتبار كرد. . ڕۆحانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەو ڕێوشوێنانەی بۆ كۆنتڕۆڵكردن لەدژی كۆرۆنا گیراوەتەبەر، بە كەرەنیتنەكردنیشەوە، تا دوو بۆ سێ هەفتە زیاتر درێژە ناكێشیت و چاوەڕوانیش دەكرێت لەو ماوەیەشدا سنورێك بۆ چارەسەركردنی دۆخەكە دابنرێت و كۆنترۆڵ بكرێت. . هاوکات ژمارەى توشبووان و ئەو کەسانەى بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە لە ئێران گیانیان لەدەستدا بەرزبوونەوەى بەرچاوى تۆمارکرد. . ئەمڕۆ شەممە، 21ی ئازاری 2020، کیانووش جەهانپوور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، 966 کەسی نوێ تووشی کۆرۆنا بوون و بەگشتى تا ئێستا 20 هەزار و 610 کەس لە ئێران تووشی ئەو نەخۆشیە بوون. . وتیشى، ژمارەی ئەو کەسانەى کە چاکبوونەتەوە گەیشتووتە حەوت هەزار و 635 کەس. . وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى ئێران ئاماژەى بەوەشدا، لە ماوەی ڕۆژی ڕابردوودا تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە،123 کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەکە بۆ هەزار و 556  کەس بەرز بووەتەوە.