گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانی؛ لە ڕۆژانی قەدەغەی هاتوچۆدا پێنج ڕووداوی هاتوچۆ تۆمارکراون

2020.03.21 - 14:48
سلێمانی؛ لە ڕۆژانی قەدەغەی هاتوچۆدا پێنج ڕووداوی هاتوچۆ تۆمارکراون
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، له‌ ماوەى هەشت ڕۆژی ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ، پێنج ڕووداوی هاتوچۆ له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی تۆماركراون. . بەهۆی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا، حکومەتى هەرێم قەدەغەی هاتوچۆی بەسەر سەرجەم پارێزگا و شارەکانی هەرێم سەپاند، بڕیارەکە ڕۆژی شەممەى ڕابردوو (14ی ئازاری 2020) دەستیپێکرد و تائێستاش بەردەوامە. .
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، "له‌و پێنج ڕووداوه‌ چواریان له‌ ده‌ره‌وه‌ی شار بوون‌ و ڕووداوێكیشیان له‌سه‌نته‌ری شار ڕوویداوه‌، له‌و پێنج ڕووداوه‌دا دوو كه‌س برینداربوون." . نوێترین ڕووداو ئەمڕۆ تۆمارکراوە کە وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک بوو لەسەر ڕێگای کەرکوک ـ سلێمانی نزیک بەردەقارەمان، ڕووداوەکە زیانی گیانی نەبووە.