گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوار پشیلەش کەرەنتینە کراون

دووەم سەگ لە هۆنگ کۆنگ توشی کۆرۆنا بوو.. لە مرۆڤەوە بۆ ئاژەڵ!

2020.03.21 - 13:28
دووەم سەگ لە هۆنگ کۆنگ توشی کۆرۆنا بوو.. لە مرۆڤەوە بۆ ئاژەڵ!
ناس کورد- لە هۆنگ کۆنگ دووەم سەگ توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو کە ئەگەری زۆرە حاڵەتەکە گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بێت لە مرۆڤەوە بۆ ئاژەڵ. . بەپێی هەواڵی میدیا چینییەکان، سەگێکی دوو ساڵی جۆری "جێرمەن شەفەرد" توشی کۆرۆنا بووە کە خاوەنەکەى ژنێکی تەمەن 30 ساڵە و ئەویش کۆرۆنای هەبووە و لە کەرەنتینەیەکی حکومیدا بوون. . بەرپرسانی تەندروستی ئاژەڵەکانی هۆنگ کۆنگ دەڵێت، سەگێکی تری چوار ساڵی هەمان ئەو ماڵە پشکنینی بۆ کراوە بەڵام پشکنینەکەى نێگەتیڤ بووە. . سێ ڕۆژ پێش ئەوە، یەکەم سەگ کە پشکنینەکەى پۆزەتیڤ بوو تۆمارکرا و خاوەنەکەى کوڕێکی 17 ساڵ بوو، ئەویش توشی کۆرۆنا بوو بوو. . پرۆفیسۆر مالیک پێریس، زانای زانستی ڤایرۆسەکان لە زانکۆی هۆنگ کۆنگ دەڵێت، "ئەو دوو حاڵەتە پۆزەتیڤە نمونەیەکن بۆ گواستنەوەى نەخۆشی لە مرۆڤەوە بۆ سەگ." . بەڵام تائێستا هیچ بەڵگە و زانیارییەک نییە کە بیسەلێمێت ڤایرۆسەکە لە سەگەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ. . سەگەکان خراونەتە شوێنێ تایبەتەوە بەڵام تائێستا هیچ نیشانەیەکیان تێدا دەرنەکەوتووە. . بەرپرسانی تەندروستی ئاژەڵی هۆنگ دەڵێن، "بە بەردەوامی و لە نزیکەوە چاودێر هەردوو سەگەکە دەکەین و دووبارە پشکنینیان بۆ دەکەینەوە." . جیا لەو سەگانە، چوار پشیلەى تر لە کەرەنتینەدان و بە بەردەوامی چاودێرییان دەکرێت.