گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەسێکى نزیکیان هۆکارى ڕووداوەکە ئاشکرادەکات

ڤیدیۆ..وردەکاریی ڕووداوەکەى شەوى ڕابردووى سلێمانى تەقەکەرەکە خۆى کەسوکارەکەى کۆکردوەتەوە

2020.03.21 - 10:42
ڤیدیۆ..وردەکاریی ڕووداوەکەى شەوى ڕابردووى سلێمانى  تەقەکەرەکە خۆى کەسوکارەکەى کۆکردوەتەوە
ناس کورد-   ئەو کەسەى شەوى ڕابردوو دایکى و سێ براى خۆى کوشت و باوکیشى بریندارکرد، خۆى بانگى هەمویانى کردووە و دواتر دەستڕێژى لێکردوون. . درەنگانى شەوى ڕابردوو لە روداوێکى تەقەکردندا لە گەڕەکى مامۆستایانى شارى سلێمانى چوار کەس کوژران و دوو کەسیش برینداربوون، کە سەرجەمیان لەیەک خێزانن. . بەپێی ئەو زانیاریانەى ناس کورد لەچەند کەسێکى نزیکى ئەو خێزانەوە دەستیکەوتووە، کورێکى ماڵەکە کە ژیانى هاوسەرگیریی پێکنەهێناوە، بانگى براکانى کردووە بۆ ماڵى خۆیان و پێى وتوون کە کارى پێیانە. . ئاماژەیان بەوەشکرد، دواتر کوڕەکە چووەتە دەرەوە و چەکێکى بەدەستەوە بووە، دەستڕێژى لە دایک و باوک و هەر سێ براکەى کردووە، دەستبەجێ دایکى و هەر سێ براکەى گیانیان لەدەستداوە و باوکیشى برینداربووە. . ئەو سێ برایەى لەو رووداوەدا کوژران هەرسێکیان ژیانى هاوسەرگیریان پێکهێناوە و یەکێکیان خاوەنى سێ منداڵە. . بەوتەى کەسە نزیکەکانى ئەو خێزانە، خوشکێک و براژنێکى ئەو کوڕەش لەماڵەکە بوون، خوشکەکەى پێی وتووە کە ئەویش بکوژێت، بەڵام ڕەتیکردووەتەوە. . دواى ماوەیەکى کەم لە ڕووداوەکە، پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى تەقەکەرەکەى بە بریندارى ڕاگەیاند، کە بەوتەى پۆلیس هەڵهاتووە و روبەڕووى پۆلیسیش بووەتەوە. . یەکێک لە دراوسێکانى ئەو ماڵە بۆ ناس کورد باسى لەوەکرد، لەکاتى ڕووداوەکەدا ژنێک هاواریکردووە کە وتویەتى فریایان بکەون، بەڵام لەبەرئەوەى پێشتر ئەو ماڵە شەڕ لەنێوانیان روویداوە و دەنگى تەقەیەکى زۆر هاتووە، نەیانتوانیوە بچن بە هاواریانەوە. . کەسێکى نزیکى ئەو خێزانە بۆ ناس کوردى ئاشکراکرد، کێشەکە لەسەر ئەوە بووە کە ئەو کوڕەیان ویستویەتى ژن بهێنێت، ئەوانیش پێیان وتووە بچێت بۆ خۆى کاربکات و ژن بهێنێت. https://www.facebook.com/naskurd/videos/290340545283850   پەیامنێرى ناس کورد لە شوێنى ڕووداوەکەوە ڕایگەیاند، پۆلیس چواردەورى ماڵەکەى گرتووە و برایەکى تەقەکەرەکەش کە لەکاتى ڕووداوەکەدا لەماڵەوە نەبووە، لەشوێنەکەیە بەڵام بەهۆى خراپى دۆخى دەرونییەوە ناتوانێت قسە بکات. . ئاماژەى بەوەشکرد، لەدواى رووداوەکەوە باوکى تەقەکەرەکە کە گولە بەر سەرى کەوتووە ڕەوانەى نەخۆشخانە کراوە و لەژێر چارەسەرى پزیشکیدایە. . بەپێی ئەو زانیاریانەى دەست ناس کورد کەوتووە، تەقەکەرەکە ماوەى سێ ساڵە لە ئەڵمانیا گەڕاوەتەوە، بەڵام خاوەنى رەگەزنامەى ئەو وڵاتە نەبووە.