گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆزنەفتی ڕوسی: لە نیوەی ئەمساڵدا نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

2020.03.21 - 10:11
ڕۆزنەفتی ڕوسی: لە نیوەی ئەمساڵدا نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە
ناس کورد-   سەرۆكی كۆمپانیای ڕۆزنەفتی ڕوسی ئاشكرایدەكات، نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا لە نیوەی ئەمساڵدا بەرز دەبێتەوە، چونكە لەئێستادا بەرهەمهێنانی نەوتی لمی ئەمریكی گرفتی تێكەوتووە، بۆیە بازاڕەكە دەبوژێتەوە. . ئیگۆر سیچین سەرۆكی كۆمپانیای ڕۆزنەفتی ڕوسی ڕایگەیاند، نرخی نەوت لەنیوەی ئەم ساڵدا بەرز دەبێتەوە و دەچێتەوە سەر ڕێڕەوەكەی خۆی، لەبەر ئەوەی نرخی ئێستای نەوت یارمەتی دەرهێنانی نەوتی لمی ئەمریكا نادات. . بەپێی میدیاكانی ڕوسیا ئیگۆر سیچین بەڕۆژنامەنوسانی ووتوە "بەپێی بەڵگە و داتاكان بەرهەمهێنانی نەوتى لمین ڕاوەستاوە و دابەزینی نرخی نەوتیش لەئێستادا دەرفەت ناداتە بەرهەمهێنانی نەوتی لمی بەشێوەیەكی كاریگەر، بەوهۆیەوە نرخە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و بازاڕ دەبوژێتەوە". . سەرۆكی كۆمپانیا ڕوسییەكە دەڵێت، لەنیوەی ئەم ساڵدا دەبینن كە گۆڕانكاری ئەرێنی بەرەو جێگیربوونی نرخەكە دەڕوات. . ئەوەش لەكاتێكایە، دوای بلاوبونەوەى ڤایرۆسى كۆرۆنا و کەمکردنەوەى نرخى فرۆشى نەوت لەلایەن سعودیەوە، نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا هاڕەی كردو بەرمیلی گەیشتە نزیكەی 23 دۆلاری ئەمریكی.