گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەى مردووان و توشبووانى کۆرۆنا لە تورکیا بەرزبووەوە

2020.03.21 - 09:25
ژمارەى مردووان و توشبووانى کۆرۆنا لە تورکیا بەرزبووەوە
ناس كورد-   وەزیرى تەندروستى تورکیا ڕایگەیاند، ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ نۆ کەس بەرزبووەتەوە، ژمارەى توشبووانیش گەیشتووەتە ٦٧٠ حاڵەت. . بەپێی میدیاکانى تورکیا، فەخرەدین قۆجە وەزیرى تەندروستى تورکیا لە تویتێکدا ڕایگەیاندوە، پشکنینان بۆ ٣٦٥٦ کەس کردووە، دەرکەوتووە کە ٣١١ کەسیان توشى ڤایرۆسەکە بوون و ژمارەى توشبووان گەیشتووەتە ٦٧٠ کەس، هەروەها پێنج کەسی بەتەمەنیش گیانیانلەدەستداوە کە بەرگریان لاواز بووە". . وتیشى کۆى گشتى ئەوانەى گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە نۆ حاڵەت کە سەرجەمیان کەسانى بەساڵاچوون. . سێشەممەى ڕابردوو یەکەم توشبووى ڤایرۆسەکە لە تورکیا گیانى لەدەستدا، کە تەمەنى ٨٩ ساڵ بوو.