گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا گەیشتە نوسینگەکەى مایک پێنس

2020.03.21 - 09:08
کۆرۆنا گەیشتە نوسینگەکەى مایک پێنس
ناس کورد- سکرتێرى ڕۆژنامەوانى نوسینگەى مایک پێنس جێگرى سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، پشکنینەکان دەریانخستووە کە یەکێک لە فەرمانبەرانى نوسینگەکە توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوو. . کاتى میلەر سکرتێرى ڕۆژنامەوانى نوسینگەى مایک پێنس ئاماژەى بەوەشکرد، دۆناڵد ترەمپ و جێگرەکەى لە نزیکەوە مامەڵەیان لەگەڵ ئەو فەرمانبەرە نەکردووە. . وتیشى "بەدواداچوون دەکەین لەبارەى ئەوەى کام فەرمانبەرانە مامەڵەیان لەگەڵ توشبووەکە کردووە، بەپێی ڕێنماییەکانى سەنتەرى بەرەنگاربوونەوەى نەخۆشییەکان".
.
مایک پێنس خۆى سەرۆکایەتى تیمێک دەکات کە کۆشکى سپى دروستیکردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا.