گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تۆمەتبارى رووداوەکەى سلێمانى بە بریندارى دەستگیرکرا

2020.03.21 - 00:03
تۆمەتبارى رووداوەکەى سلێمانى  بە بریندارى دەستگیرکرا
ناس کورد-   پۆلیسى سلێمانى رایگەیاند، تۆمه‌تباری‌ ڕوداوه‌كه‌ی‌ ئه‌مشه‌و کە دایکى و سێ براى خۆى کوشت و باوکیشى بریندارکرد، بە بریندارى ده‌ستگیركرا. . بەپێی ڕاگەیەنراوێکى پۆلیس، ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڕه‌كێكی‌ شاری‌ سلێمانی‌ كه‌سێك ته‌قه‌ی‌ له‌ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌ی‌ خۆی‌ كردو له‌ئه‌نجامدا دایكی‌‌و سێ برای‌ كوشت‌و باوكی‌ برینداركرد، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌برینداری‌ ده‌ستگیركرا.
.
ئاماژەى بەوەشکردووە، پاش ئه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس له‌ڕوداوەکە ئاگادار كرانه‌وه‌، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی‌ پۆلیس‌و تیمه‌كانی‌ به‌ڵگه‌ی‌ تاوان گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ ڕوداوه‌كه‌و ده‌ركه‌وت كه‌ تۆمه‌تبارێك ته‌قه‌ی‌ له‌ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌ی‌ كردووه‌و له‌ئه‌نجامدا دایكی‌‌و سێ برای‌ خۆی‌ كوشتووه‌و باوكیشی‌ برینداركردووه‌، پاش ئه‌نجامدانی‌ تاوانه‌كه‌ی‌، تۆمه‌تباره‌كه‌ هه‌ڵاتبوو.
.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو توانیان شوێنی‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ بدۆزنه‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیدا ڕوبه‌ڕوی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس بوه‌وه‌، توانرا به‌برینداری‌ ده‌ستگیر بكرێت. له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا ده‌ستیپێكردووه‌.