گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەش حاڵەتى نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکرا

2020.03.20 - 23:02
شەش حاڵەتى نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکرا
ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆمارکردنى شەش حاڵەتى نوێی توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕاگەیاند.
.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتەکە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٧٨) پشکنین ئەنجامدرا کە (٢٧) لە شاری هەولێر و (٦٤) لە شاری سلێمانی و (٨٧) شاری دهۆك، دەرەنجام (٦) تووشبووی نوێی دانشتووی شاری سلێمانی تۆمارکرا .
.
ڕونیشیکردووەتەوە، پێنج لە تووشبووەکان پیاون تەمەنیان (٢٣)، (٤٠)، (٤٠)، (٢٥)، (٧٠) ساڵ لەگەڵ ئافرەتێکی تەمەن (٢٤) ساڵ کە سێ تووشبوو خزم و بەرکەوتووی تووشبووەکەی پێشووە کە گیانی سپارد، وە یەكێك لە تووشبووەکانی تر لە ووڵاتی اسپانیا گەڕاوەتەوە.
.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٤٧) تووشبووە، لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (١٣) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (٤٥٤٨) هاوڵاتین لە (٢٦) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٦٣٠) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٨٦٦) لە هەولێر، (٣٩٥) لە سلێمانی، (٢٢٦) لە دهۆك، (٣٨) لە هەلەبجە، (٤٤) لە گەرمیان، (٣٦) لە ڕاپەرین، (٢٥) لە کۆیە وە (٢٩١٨) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٧٥) هاوڵاتی.