گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا بێهیوایی خۆى نیشاندەدات بەرانبەر شکستى عێراق لە پارێزگاریکردن لە هێزەکانى هاوپەیمانان

2020.03.20 - 21:09
ئەمریکا بێهیوایی خۆى نیشاندەدات بەرانبەر شکستى عێراق لە پارێزگاریکردن لە هێزەکانى هاوپەیمانان
ناس كورد- ئەمریکا "بێهیوایی خۆى" بەرانبەر عێراق ڕاگەیەنێت لەبارەى پاراستنى هێزەکانى هاوپەیمانان، مایک پۆمپیۆش دەڵێت ئێرانیان ئاگادارکردووەتەوە کە لێپرسینەوەیان لێدەکەن لەبەرانبەر بە ئامانج گرتنى هێزەکانیان لە عێراق. . ئەمڕۆ هەینى ئاژانسى ڕۆیتەرز لەزارى بەرپرسێکى گەورە لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکاوە گواستییەوە، واشنتن هەست بە "بێهیواییەکى زۆر" دەکات، بەرانبەر رۆڵى حکومەتى عێراق لەبارەى پابەندبوونەکانى بە پاراستنى هێزەکانى هاوپەیمانان. . ئەوە لەکاتێکدایە، حکومەتى عێراق، ئەمریکاى ئاگادارکردووەتەوە کە لێکۆڵینەوە دەکات لەبارەى هێرشە موشەکییەکەى هەفتەى ڕابردوو کە بووە هۆى کوژرانى دوو سەربازى ئەمریکى و بەریتانییەک. . لاى خۆیەوە، مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێرانیان ئاگادارکردووەتەوە کە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکەن لەبارەى هێرشە موشەکییەکانەوە بۆ سەر هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق. . وتیشى "سزاکانیان بۆ سەر ئێران یارمەتى پزیشکى و مرۆیی بۆ ئەو وڵاتە ناگرێتەوە".