گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چۆن باسى هەرێمى كوردستان دەكات؟

لێكۆڵەرێك بەراوردى نێوان ئیتاڵیا و عێراق دەکات لەبارەى کۆرۆناوە

2020.03.20 - 20:06
لێكۆڵەرێك بەراوردى نێوان ئیتاڵیا و عێراق دەکات لەبارەى کۆرۆناوە
ناس کورد- ئامارەكان باس لەوەدەكەن، كە ئيتاڵيا لەپلەى يەكەمى جيهاندا دێت لەڕوى قوربانيانى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ COVID-19، شارەزايانيش باس لەوەدەكەن كە ئەو وڵاتە چەندين هەڵەى گەورە كردوە لە قۆناغەكانى سەرەتاى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە كە بوە هۆى زيادبونى ژمارەى توشبوان كە ژمارەيەك زۆر كەسانى بە تەمەنى تێدايە. . سەبارەت بە بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە لە ئيتاڵيا بەو شێوە فراوانە، "حارس حەسەن" شيكەرەوەى يەكەم لە ناوەندى "كارنيگى" بۆ ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست كە تايبەتمەندە لە كاروبارى عێراق و ئێستا لە باكورى ئيتاڵيايە لە گرتەيەكى ڤيديۆيدا باس لە چۆنێتى و هۆكارى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە لە باكورى ئەو وڵاتە بەو شێوە فراوانە دەكات، هەروەها باس لەوەدەكات كە پێويستە عێرق چى لە ئەزموونى ئيتاڵيا فێر ببێت. . ئەو شيكەرەوە لە گرتە ڤيديۆييەكەيدا دەڵێت، هەرێمەكانى ڤێنێتۆ و لۆمباردى ئەو هەرێمانەن كە ڤايرۆسى كۆرۆنا تێياندا دەركەوت و زۆر بەخێرايى بڵاوبويەوە، سەرەتا لە شارۆچكە بچوكەكان بڵاوبويەوە، كێشەكە ئەوەبوو پێش ئەوەى پێى بزانرێت ژمارەيەكى زۆر كەس توشى ڤايرۆسەكە بوبون. . دەشڵێت، كاتێك بە بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە زانرا زۆر درەنگ بوو وە بەتەواوەتى بڵاوبوبوەوە بۆيە گرتنەبەرى ڕێوشوێنەكان دواكەوتن دواتر ڤايرۆسەكە گواسترايەوە بۆ  هەرێمى "ئيميليا ڕۆمانيا"، داخستنى ئەو شارۆچكانەى ڤايرۆكەسەى تێدايە و دواتريش دروستكردنى ناوچەى سور و داخستنى ئەو سێ هەرێمە زۆر درەنگ كەوت، چونكە ڤايرۆسەكە گواسترابوەوە بۆ هەرێمەكانى تريش. . ئاماژەى بەوەشداوە، لەئێستادا سەرجەم ناوچەكان داخراون و كەس بۆى نييە بێتە دەرەوە تەنها بۆ كارى زۆر پێويست نەبێت، بارودۆخەكە بوە بە كارەسات، پەستانى زۆر گەورە كەوتوەتە سەر سيستمى تەندروستى ئيتاڵيا چونكە ئامادەنەبوو بۆ شتێكى وا، نەخۆشخانەكان ناتوانن چيتر توشبوو وەرگرن و پێداويستى پێويستيان لەبەردەستدا نييە، هەروەها دەرمان و سەرير و ئامێر و تەنانەت كارمەندى پێويستيشيان نييە، دەسەڵاتداران ناچار بون تەنانەت خوێندكارانى كۆلێژە پزيشكيەكانيش دامەزرێنن. . بەپێى وتەى ئەو شارەزايە، لە ئيتاڵيا سەرجەم هەوڵە پزيشكيەكان خراونەتە خزمەتى بەرەنگاربونەوەى كۆرۆنا و سەرجەم بەشەكانى تر وەستاون، كەس نييە گرنگى بە جۆرەكانى ترى نەخۆشەكان بدات، بارودۆخەكە زۆر جێى نيگەرانيەو مەترسيدارەو ئيتاڵيا بوەتە ناوەندى ڤايرۆسى كۆرۆنا. https://www.youtube.com/watch?v=Ocm21MdwQm4&feature=emb_title حارس حەسەن باس لەوەشدەكات، لەئێستادا تاكە هيوا ئەوەيە كە ژمارەى توشبوان كەمبكات بەڵام تائێستا هيچ هيوايەك بەدى ناكرێت، هەرچەند لەهەندێك ناوچە كەميكردوە بەڵام لەهەندێك ناوچەى تر لەزيادبوندايە، "چاوەڕێى ئەم هەفتەیەى داهاتوو دەكەين بزانين چى ڕودەدات، كێشەيەكى ئيتاڵيا ئەوەيە كە خەڵێكى زۆرى بەتەمەنى تێدايە و لەو ڕوەوە يەكەمە لەسەر ئاستى ئەوروپا، ڕێژەى ناوەڕاستى تەمەن 81 ساڵە، ئەوەش ئەوە ڕوندەكاتەوە كە بۆ خەڵكێكى زۆر لە ئيتاڵيا بە ڤايرۆسەكە دەمرن". . سەبارەت بەوەى كە عێراق دەتوانێت چ سودێك لەو بارودۆخەى ئيتاڵيا وەرگرێت دەڵێت، جياوازيەكى زۆر لەنێوان سيستمى تەندروستى عێراق و ئيتاڵيا هەيە، ئيتاڵيا سيستمێكى تەندروستى زۆر باشى هەيەو بەنزيكەى هەموو هاوڵاتيان گرەنتى تەندروستيان هەيە، بەڵام سيستمى تەندروستى عێراق لاوازەو نوێنەكراوەتەوە، سەرەڕاى ئەوەش لەچاو ژمارەى دانيشتوان نەخۆشخانەيەكى زۆر كەم و كارمەندى تەندروستى كەمى هەيە. . بەپێى قسەى هەمان شارەزا، عێراق لەڕوى ئامێر و دەرمانيشەوە كەمتر ئامادەيە سەرەڕاى ئەوەش دراوسێى وڵاتى ئێرانە كە سێيەم وڵاتە لەسەر ئاستى جيهان لەژمارەى توشبوانى ڤايرۆسەكە، بۆيە تاكە چارەسەرى عێراق ئەوەيە كە چاوەڕێ نەكات و توندترين ڕێوشوێن بگرێتە بەر، چونكە ئەگەر ڤايرۆسەكە لەسەر ئاستێكى فراوان بڵاوببێتەوە سيستمى تەندروستى بەرگەى ماوەيەكى زۆر كەم دەگرێت. . ئەو شيكەرەوەى  ناوەندى "كارنيگى" لە گرتە ڤيديۆكەيدا رونيشيدەكاتەوە، "ڤايرۆسەكە لە عێراق بڵاوببێتەوە لەسەر ئاستێكى فراوان كارەساتى مرۆيى لێدەكەوێتەوە، بارودۆخى ئابورى عێراقيشمان بير نەچێت، وەزيرى تەندروستى دەڵێت داواى لە حكومەت كردوە كە پێنج مليۆن دۆلاريان بۆ دابين بكرێت بۆ ڕێوشوێنەكانى دژى ڤايرۆسەكە بڵام حكومەت نەيتوانيوە ئەوە دابين بكات، لەكاتێكدا ئيتاڵيا 15 مليار دۆلارى دابين كردوە ئەوەش بارودۆخەكەيەتى". . رەخنەى ئەوەش دەگرێت، كە ڕێوشوێنەكان لە عێراق جێبەجێ ناكرێن و گردبونەوەى زۆر دەبينرێت بەتايبەتى لە بۆنە ئايينەكاندا، پياوە ئايينيەكان وەك پێويست هەڵوێستيان نييە بۆ ڕێگەگرتن لەوە، بۆيە مەترسى هەيە ڤايرۆسەكە لە عێراق لەسەر ئاستێكى فراوان بڵاوببێتەوە، پێويستە عێراق داواى هاوكارى لە ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى و ئەو وڵاتانە بكات كە ئامادەن هاوكارى بكەن ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى كە ئێستا ڤايرۆسەكە لە هەموو جيهان بڵاوبوەتەوەو هەموان پێويستيەكانيان بۆ خۆيان هەڵدەگرن. . سەبارەت بە ڕۆڵى سياسيەكان دەڵێت، لە ئيتاڵيا هەموان بە سەرۆك وەزيران و سەرۆككۆمار و وەزيرەكان و سەرجەم سياسى و پلە باڵاكان سەرقاڵن و هەوڵ دەدەن، بەڵام لە عێراق سەرۆكوەزيران زۆر بە دەگمەن دەريشدەكەوێت ئەوەش لەبەر ئەوەى دەستى لەكاركێشانەوەتەوە، سەركردايەتيەكى ئاشكرا لە عێراق بونى نييە كە خەڵك گوێى لێبگرێت. . بەپێويستيشى دەزانێت، لەڕوى لۆجستيەوە شوێنى جێگرەوە ئامادە بكرێت بۆ كەمكردنەوەى پەستان لەسەر نەخۆشخانەكان، ئەگەر ڕێوشوێنە پێويستەكان لە عێراق بەشێوەيەكى جدى نەگيرێنە بەر ئەوا مەترسى ئەوە هەيە كارەسات بكەوێتەوە. . سەبارەت بە بارودۆخى هەرێمى كوردستان دەڵێت، پێويست سەرجەم ناوچە عەرەبيەكانى عێراق لە هەرێمى كوردستان جيا بكەنەوە، لە هەرێم سەرەڕاى ئەوەى ئيدارە جيابوەتەوە بۆ ئيدارەى سلێمانى و ئيدارەى هەولێر و دهۆك، بەڵام حكومەتى هەرێمى كوردستان خێراتر بوو لە گرتنەبەرى ڕێوشوێنەكان و سورترە لەو بارەيەوە.