گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئابورى چین دەگەڕێتەوە دۆخى ئاسایی

2020.03.20 - 17:34
ئابورى چین دەگەڕێتەوە  دۆخى ئاسایی
ناس کورد- بەرپرسانى سندوقى دراوى نێودەوڵەتى ڕایانگەیاند، ئاماژەکان دەریدەخەن کە ئابورى چین بەرەو دۆخى ئاسایی خۆى هەنگاو دەنێت، لەدواى ئەو شۆکەى بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە روبەڕووى بووەوە، بەڵام هێشتا مەترسیەکان لە ئارادان. . بەپێی ئاژانسى ڕۆیتەرز، بەرپرسانى سندوقەکە ئاماژەیان بەوەشکردووە، کە زۆربەى کۆمپانیا چینییە گەورەکان کارەکانیان دەستپێکردووەتەوە زو زۆرێک لە فەرمانبەرەکان گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان، بەڵام هێشتا مەترسی ئەوە هەیە ڕێژەى توشبوون بەرزبێتەوە لەگەڵ دەستپێکردنەوەى هاتوچۆى ناوخۆیی و نێودەوڵەتى. . بەوتەى بەرپرسەکان، حاڵەتەکانى چاکبوونەوە لە وڵاتانى دیکە و پشێوى بازاڕە داراییەکان بووەتە هۆى ئەوەى بەکاربەران و کۆمپانیاکان بە هۆشیارییەوە مامەڵە بکەن لەگەڵ کاڵا چینییەکان، لەکاتێکدا تەنها ئابورى ئەو وڵاتە ڕووى لە گەشەکردنەوە کردووە. . چین رۆژى چوارشەممە چین هیچ حاڵەتێکى گیان لەدەستدانى بەهۆى کۆرۆناوەى تۆمارنەکرد، بۆ یەکەمجار لەدواى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکەوە.