گه‌ڕان

Shadow Shadow
ناس نیوز

سلێمانى؛ لە 20 ڕۆژدا 35 گومانلێکراوى کۆرۆنا ڕەوانەى نەخۆشخانە کراون

2020.03.20 - 16:34
سلێمانى؛ لە 20 ڕۆژدا 35 گومانلێکراوى کۆرۆنا ڕەوانەى نەخۆشخانە کراون
ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە 20 ڕۆژدا 35 گومانلێکراوى کۆرۆنا ڕەوانەى نەخۆشخانە کراون.
.
بەرێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، لەڕۆژی 1ی3ی2020 ، تا ئێستا 35 حاڵەتی گواستنەوەی كەسانی گومانلێكراو بۆ نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە لایەن تیمی گواستنەوەی كەسانی گومانلێكراو تۆماركراوە.
.
ئاماژەى بەوەشکردووە، تیمی گواستنەوەی كەسانی گومانلێكراو بەتووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەچەند كارمەندێكی سەربەبەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی پێكدێن، كە كاریان گواستنەوەی كەسانی گومانلێكراوە بۆ نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لەشاری سلێمانی.
.
بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى، لە ئێستادا 41 کەس لە هەرێمى کوردستان توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون، کە زۆرترینیان لەسنورى پارێزگاى سلێمانین.