گه‌ڕان

Shadow Shadow
ناس نیوز

بەمزوانە وردەکارییەکەى بڵاودەکرێتەوە

ئەو باندە دەستگیرکران کە دوکانی زەڕەنگەرییەکەى سۆرانیان بڕی

2020.03.20 - 13:05
ئەو باندە دەستگیرکران کە دوکانی زەڕەنگەرییەکەى سۆرانیان بڕی
ناس کورد- قائیمقامی قەزای سۆران ئاشکرایکرد، ئەو باندە دەستگیرکراون کە لەڕێگەی هەڵکەندنی تونێلێکەوە زێڕنگەرەکەى سۆرانیان بڕی و نزیکەى 40 کیلۆ زێڕ و 30 دەفتەر دۆلاریان دزی. . کرمانج عیزەت، قائیمقامی قەزای سۆران بە ناس کوردی وت، "تەواوی باندەکە دەستگیرکراون و لەئێستادا لە هەولێر." . لەبارەى ناسنامەى باندەکە، کرمانج عیزەت وتی ئاگاداری وردەکارییەکەى نییە و نازانێت خەڵکی کوێن، بەڵام "بەمزوانە هێزە ئەمنییەکانی هەرێم وردەکاری بابەتەکە بڵاودەکەنەوە." . زیاتر بخوێنەوە: وردەکاریی دزینى 40 کیلۆ زێڕ لەدوکانێکى زەڕەنگەرى سۆران زیاتر بخوێنەوە: بۆ یەکەمجار ڤیدیۆی ناو ئەو تونێلە ببینە کە لێیەوە دزی لە زێڕنگەرەکەى سۆران کرا . لە ڕۆژی 9ی ئازاری 2020ەوە، پۆلیسى سۆران سەرقاڵى لێکۆڵینەوەى وردە بۆ ئاشکراکردنى ئەو کەسانەى دوکانى زەڕەنگەڕێکیان لە سۆران بڕى.   https://www.youtube.com/watch?v=agFbmIZY9pc پێشتر کرمانج عزەت بە ڕۆژنامەنوسانى ڕاگەیاند، "دزەکان لە تونێلى مەجراى ناو سەنتەرى شار هاتوونەتە دوکانەکە، ماوەیەکى زۆر ئیشیان کردووە، دەیان فەردە خۆڵیان کۆکردووەتەوە، ئامێرى تایبەتیان پێ بووە". . وتیشى "دزەکان زیاتر لە 500 مەتر بە تونێلدا هاتوون تا گەیشتوونەتە دوکانەکە، زیاتر لە 10 ڕۆژیش بەو کارەوە خەریک بوون، دەڕابەر و قفڵی دوکانەکەش نەشکێنراوە". . کرمانج عزەت باسى لەوەشکرد، ئەو شوێنەى دزەکان شکاندویانە جگە لە پۆڵاى قاسەکە، لەهەر چوار لایەوە بە ئەستوریی 50 سانتیمەتر شیش و کۆنکرێتە، کە ئەویشیان شکاندووە و زیاتر لە 40 کیلۆ و هەندێک پارەیان بردووە.