گه‌ڕان

Shadow Shadow
ناس نیوز

لاهور جەنگی بە شڵەژاوی و دوور لە هەموو نەریت و رێزێک نوسینێکی بڵاوکردووەتەوە

مەسرور بارزانی وەڵامی لاهور شێخ جەنگی دایەوە

2020.03.20 - 11:40
مەسرور بارزانی وەڵامی لاهور شێخ جەنگی دایەوە
ناس کورد- نوسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێمی کوردستان وەڵامی ڕاگەیەنراوەکەى دەزگای زانیاری و لاهور شێخ جەنگی دایەوە و دەڵێت، دوای بڵاوبوونەوەی ڕوونکردنەوەیەکی ئاسایش لە بارەی کەسێک کە بە تۆمەتی سیخوری دەستگیرکراوە، لاهور جەنگی لە ژێر ناوی دەزگای زانیاری، بە شڵەژاوی و دوور لە هەموو نەریت و رێزێک، نوسینێکی بڵاوکردووەتەوە کە کۆمەڵێک تۆمەتی بێ بنەما و دەستەواژەی ئاڵۆز بەرامبەر بە حکومەتی هەرێم و سەرۆکی حکومەت لەخۆ دەگرێت. . نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێم دەشڵێت، "لە سۆنگەی پەرۆشیمان بۆ دۆخی ناوخۆ و سەرقاڵی و بەرپرسیاریەتیمان بەرامبەر بەم رەوشەی ئێستای هەرێمی کوردستان، خۆمان بە وەڵامدانەوەی هەڵچوونەکانی ئەم کەسە سەرقاڵ ناکەین." . ئاماژەى بەوەشکردووە،"ناوبراو باس لە دادگا و یاسا دەکات، ئێمەش دووپاتی دەکەینەوە کە سەروەریی یاسا و نەهێشتنی سەرەڕۆیی و سەرکێشی بەرامبەر یاسا، بەرنامەی هەرە سەرەکیی کاری حکومەتی هەرێمە". . دەشڵێت، "بۆیە پێمان باشە لاهور جەنگی رێکاری یاسایی بگرێتەبەر، ئەمە بۆ ئێمەش رێخۆشکەر دەبێت تاکو هەموو ئەو بەڵگانە بخەینە بەردەم دادگا کە سەلمێنەری سەرپێچی و یاساشکێنییەکانی ناوبراون." ، ڕۆژی چوارشەممە، 18ی ئازاری 2020، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر پاسەوانێکی وەزیری پێشووی دارایی هەرێمی دەستگیرکرد و ڕایگەیاند، ئەو کەسە کاری سیخوڕی بۆ لایەنێکی بیانی بەسەر حکومەتی هەرێمەوە کردووە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە. ، زیاتر بخوێنەوە: ئاسایشی هەولێر: پاسەوانێکی وەزیری پێشووی دارایی کاری سیخوڕی بۆ لایەنێکی بیانی کردووە ، وتیشی، پاسەوانەکەی وەزیری پێشووی دارایی ناوی ڕۆژگار ڕزگار محەمەدە و بۆ بەرژەوەندیی لایەنێکی بیانی لە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان، وەزارەتی دارایی و خودی وەزیری دارایی ئەو کات ئەو کارەی ئەمجامداوە". ، دواتر لەسەر بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێکی لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە و دواتر ڕونکردنەوەیەک لە بنەماڵەی ئەو پاسەوانە و ناوهێنانی "لاهور شێخ جەنگی" دەزگای زایاری یەکێتی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بۆ داپۆشینی شکستەکانی حکومەتە. ، لە ڕونکردنەوەکەدا دەزگای زانیاری ئاماژەی بەوەکردووە: "ئه‌و بابه‌ته‌ی ئاسایشی هه‌ولێر‌، درۆ و ده‌له‌سه‌ و پیلان و شه‌ڕی سیاسییه‌ و هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی نییه‌. ده‌زگای زانیاری نه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ناسن و،‌ نه‌ به‌هیچ لایه‌نێكی تری ناوخۆیی یان بیانییان ناساندوه". ، زیاتر بخوێنەوە: دەزگای زانیاری: بابه‌ته‌کەی ئاسایشی هه‌ولێر‌ درۆ و ده‌له‌سه‌ و پیلان و شه‌ڕی سیاسییه‌ زیاتر بخوێنەوە: بنەماڵەی پاسەوانەکەی ڕێباز حەملان ڕونکردنەوە دەدەن.. ئاسایشی هەولێر دەڵێت: سیخوڕ بووە