گه‌ڕان

Shadow Shadow
ناس نیوز

بارانی بەلێزمە و هەورە تریشقە کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێمە

2020.03.20 - 11:05
بارانی بەلێزمە و هەورە تریشقە کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێمە
ناس کورد- بەپێی پشبینییە کەشناسییەکان، ئێوارەى ئەمڕۆ و سبەینێ لە بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی هەرێم ئاسمان هەوراوی دەبێت، بارانی بەلێزمە دەبارێت و هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت. . ئەمڕۆ هەینی، 20ی ئازاری 2020، بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ بارانی بەلێزمە لە شارەکاندا، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت و بەهۆیەوە پلەى گەرما نزم دەبێتەوە. . دەشڵێت، پاش ئەوە کەشوهەوا بەرەو جێگیربوون دەڕوات.