گه‌ڕان

Shadow Shadow
ناس نیوز

ڕێک پێچەوانەى ئەوروپا و ئێران و ئەمریکا

چین بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک هیچ حاڵەتێکێ کۆرۆنای لە ناوخۆدا تۆمار نەکرد

2020.03.20 - 09:53
چین بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک هیچ حاڵەتێکێ کۆرۆنای لە ناوخۆدا تۆمار نەکرد
ناس کورد- حکومەتى چین ڕایگەیاند، بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک هیچ حاڵەتێکی نوێی نەخۆشی کۆرۆنای لە ناوخۆی وڵاتدا تۆمارنەکردووە تەنها 39 کەس نەبێت کە ئەوانیش لە دەرەوەى وڵاتەوە هاتوون. . ئەمڕۆ هەینی، 20ی ئازاری 2020، دەستەى حکومی بۆ کاروباری تەندروستی چین ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا سێ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە مردوون و 730 توشبووش چاکبوونەتەوە، بەڵام هیچ حاڵەتێکی نوێ تۆمار نەکراوە. . دەشڵێت، "لەئێستادا 80 هەزار و 967 کەس لە 31 هەرێمی چین توشی نەخۆشییەکە بوون و دوو هەزار و 136 کەسیان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە، هاوکات 71 هەزار و 150 کەسیان چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشتووە، تائێستاش سێ هەزار و 248 کەس بەهۆیەوە مردوون. . بەڵام دۆخەکە لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و ئێران و چەند وڵاتێکی تری جیهان بە پێچەوانەوەیە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لە ئیتالیا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە سێ هەزار و 405 کەس و لە ژمارەى ئەو کەسانە زیاترە کە لە چین گیانیان لەدەستداوە، هاوکات ژمارەى سەرجەم مردووانیش لە جیهاندا 10 هەزار کەسی تێپەڕاند. . ژمارەى توشبووانی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا فڕیوە و گەیشتووەتە 41 هەزار کەس، هەروەها هەریەکە لە ئەڵمانیا و ئێران و ئیسپانیاش یەکی 15 هەزار توشبوویان هەیە، لە ئەمریکاش ژمارەى توشبووان گەیشتووەتە 13 هەزار کەس و 200 کەسیشی گیانیان لەدەستداوە. .