گه‌ڕان

Shadow Shadow
ناس نیوز

كۆرۆنا گەيشتە خێزانى شاهانەى مۆناكۆ ..

2020.03.19 - 23:38
كۆرۆنا گەيشتە خێزانى شاهانەى مۆناكۆ ..
ناس کورد- پەلكێشى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە جيهاندا و لەناو چين و توێژە جياوازەكاندا بەردەوامەو دواى بڕينى سنورى سياسيەكان و ئەكتەر و هونەرمەند و ياريزان، تەنانەت خێزانى ملياردێرەكانيش، گەيشتە خێزانە شاهانەييەكانيش. ، كۆشكى ئيمارەتى مۆناكۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاويكردوەتەوە، شازادە "ئەلێرتى دووەم" توشبوى ڤايرۆسى كۆرۆنايە، لەئێستادا بارى تەندروستى باشە و هيچ مەترسيەكى لەسەر نييە. ، ئەوەش هاتووە، شازادە ئەلێرت لە شوێنى تايبەتى خۆيەتى و لەوێوە كارەكانى بەڕێدەكات، سەرەتاى ئەم هەفتەيە پشكنينى پزيشكى بۆ كراوە بۆ ڤايرۆسى كۆرۆنا و ئەنجامەكەى بە ئيجابى "توشبوو" هاتوەتەوە. ، ڕاگەياندنى توشبوونى شازادەى كۆشكى مۆناكۆ دواى سێ ڕۆژە لە ڕاگەياندنى "سێرج تيل" وەزيرى دەوڵەت كە لەئاست پۆستى سەرۆك وەزيرانە بەوەى كە توشبوى ڤايرۆسەكەيە. ، ڕاگەیەندراوەکەی كۆشكى شازادە ئەلبێرت ئەوەشى تێدا هاتوە، پزيشكە تايبەتمەندەكان لە ناوەندى " شازادە گريسى پزيشكى" لە نزيكەوە چاودێرى بارودۆخى ناوبراو دەكەن، هەروەها داواش كراوە كە ڕێزى بڕيارى مانەوە لە ماڵەوەو ڕێوشوێنەكانى ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە بگرن. ، ئيمارەتى مۆناكۆ خاوەنى سەروەرى خۆيەتى و دەكەوێتە سەر دەرياى سپى ناوەڕاست لە ناوچەى ريفيێراى فەرەنسا و لە سێ لاوە بە فەرەنسا دەورە دراوەو  لە لاكەى تريەوە 16 كيلۆمەتر لە ئيتاڵياوە دورە و دانيشتوانەكەى زياتر لە 37 هەزار كەسە.