گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەندراوێک لە قائیمقامییەتی سلێمانییەوە.. دەربارەی قەدەغەی هاتوچۆ

2020.03.19 - 23:11
ڕاگەیەندراوێک لە قائیمقامییەتی سلێمانییەوە.. دەربارەی قەدەغەی هاتوچۆ
ناس کورد قائیقمامیەتی سلێمانی ئاشكرايدەكات كە ئێستا لە قۆناغى بەرەنگاربونەوەى ڤايرۆسە كۆرۆنادان و داواى پابەندبونى زياتريش لە هاوڵاتيان دەكات. ، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە ڕاگەيەنراوێكدا ئاماژەى بەوەداوە: "ئێستا لە قۆناغێكی هەستیار و یەكلایی كەرەوەداین لە هەرێمی كوردستان كە ئەویش قۆناغی بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنایەو تائێستا توانراوە بەشێوەیەكی زۆر باش مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكرێت و رێگری بكرێت لە تەشەنەسەندنی زیاتری ڤایرۆسەكە". ، باسى لەوەشكردوە،  بڕیار و رێكارەكان ئەنجامی زۆرباشی ئەرێنیان هەبوەو پابەند بونی خەڵكیش بە بڕیار و رێنماییەكان بە تایبەت "قەدەغەكردنی هاتووچۆ" بە هۆكاری سەرەكی سەركەوتنی پلانەكانی حكومەت دێت دەربارەی هەنگاوەكانی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسەكە لە هەرێمی كوردستان،  بۆ ئەوەش سوپاسی پابەندبونی هاوڵاتیانی سلێمانی دەكەن. ، قائمقامى سلێمانى ڕونيشيكردوەتەوە: "چەند رۆژی داهاتوو رۆژانێكی هەستیار و یەكلای كەرەوەیەو پێویستی بە پابەند بونی زیاتری هەموو لایەكە، لەم روەوە داوا لە هاوڵاتیانی سلێمانی دەكەین دوور بكەونەوە لە هەموو جۆرە كۆبوونەوەو قەرەباڵخیەك و لە ماڵەكانتان بمێننەوە و بەتەواوی پابەند بن بە بڕیار و رێنماییە تەندروستیەكان, تەنیا بەمە دەتوانین ئەو مەترسیەی رووی كردووەتە هەرێمی كوردستان دووری بخەینەوە".