گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەگەر توشى ڤايرۆسى كۆرۆنا ببيت ڕێژەى مردن و چاكبونەوەت چەندە؟

2020.03.19 - 22:33
ئەگەر توشى ڤايرۆسى كۆرۆنا ببيت ڕێژەى مردن و چاكبونەوەت چەندە؟
ناس کورد-   بەپێى وتەى شارەزايان ئەگەرى هەيە %70ى دانيشتوانى جيهان توشى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ COVID-19 ببن، بەڵام ئەگەرەكانى مانەوە لە ژيان لەقۆناغەكانى سەرەتاى توشبوون تائێستا ورد نين. ، بەپێى ڕاپۆرتێكى ڕۆژنامەى "وۆڵ ستريت جۆرناڵ"، شارەزانى بوارى تەندروستى ئاماژە بەوەدەدەن كە ڕێژەى گيانلەدەستدان بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لەنێوان %0.9 بۆ %3.4ە ئەوەش بەپێى ئەو داتايانەى لەجيهاندا تۆمار كراون. ، ڕاپۆرتەكە باس لەوەدەكات، ئەو ڕاپۆرتانەش هێشتا ورد نين، چونكە پزيشكان و بەرپرسانى تەندروستى داتايەكى وردى ڕاستەقينەيان لانييە لەسەر ئەوانە كە توشبوى ڤايرۆسەكەن تائێستا. ، بەپێى زانياريەكانى ڕێكخراوى تەندروستیى جيهانى تەنها %14ى توشبووان نيشانەى قورسيان تێدا دەردەكەوێت و پێويستيان بەوە هەيە ببرێنە نەخۆشخانەكان و چارەسەر وەرگرن و ئۆكسجينيان بدرێتێ. ، جين ئۆلينگەر، زاناى بوارى سيستمى بەرگرى جەستەى مرۆڤ لە پەيمانگاى زانستى MRMA Global دەڵێت، كاريگەريەكانى نەخۆشيەكە بە تەواوەتى لەئێستادا لێى تێناگەين و دواتر دەردەكەوێت كاريگەريەكانى چين. ، زانايان پێويستيان بەوە هەيە كە كاريگەريەكانى كەش و چاودێرى تەندروستى و زانستى بۆماوەيى لەبەرچاو بگرن تا وێنەيەكى تەواوى ڤايرۆسەكەيان دەستكەوێت و بزانن كە ئەوانەى زۆرترين مەترسيان لەسەرە كێن، بەپێى چەند ڕاپۆرتێك، نەخۆشى سيل ساڵانە مليۆنێك و 500 هەزار كەس لەجيهاندا دەكوژێت، بەڵام ڕێژەى توشبوون بەپێى كەش و جوگرافيا جياوازيەكى زۆر گەورەى هەيە. ،  بەپێى ئەو لێكۆڵينەوانەى كراون، ئەو چينەى كە لاوازن ڤايرۆسى كۆرۆنا زۆرترين كاريگەرى هەيە لەسەريان بۆ نمونە بەتەمەنەكان، هەروەها ئەوانەى كە كێشەى تەندروستيان هەيە مەترسى مردنيان زياتر لەسەرە بەهۆى ڤايرۆسەكە و زۆر لەوە زياتر كە لەسەر كەسانى گەنج و ئەوانە هەيە كە تەندروستيان باشە. ، بەپێى بەدواداچونەكان لەچين، تيمى شارەزايانى كە ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى پێكى هێناوە ئاماژەيان بەوەداوە، ئەوانەى كە كێشەى تەندروستيان هەبوە زۆرترين ئەو كەسانەن كە بەهۆى ڤايرۆسەكەوە گيانيان لەدەستداوە. ، بە لەبەرچاوگرتنى سەرجەم تەمەنەكان، ئەوانەى كە هيچ كێشەيەكى تەندروستى بەرچاويان نييە ڕێژەى مردن تێيايندا %1.4ە، هەروەها ئەوانەى كێشەى نەخۆشيەكانى دڵ و مولولەكانى خوێنيان هەيە ڕێژەى مردن تێياندا %13.2ە و ئەوانەشى نەخۆشى شەكرەيان هەيە و توشبوى ڤايرۆسەكەن تەنها %9.2 يان گيانيان لەدەستداوە، لەكاتێكدا ئەوانەى كێشەيان لە دەزگاى هەناسەداندا هەبوە %8 يان گيانيان لەدەستداوە و توشبوانى شێرپەنجەش تەنها %7.6 يان بە ڤايرۆسەكە مردون. ، بەپێى هەمان ئەو داتايانە، ئەوانەى توشبوى كۆرۆنان و تەمەنيان  80 ساڵ و بەرەو سەرەوەيە %21.9 يان گيانيان لەدەستداوە، بەپێى لێكۆڵينەوەيەكيش لە نەخۆشخانەى ووهان لەسەر 201  توشبوو ئەوانەى تەمەنيان 60 ساڵ و بەرەو سەرەوە بوو زياتر كێشەى هەناسەدانى مەترسيداريان بۆ دروستبوە چونكە سيستمى بەرگرى لەشيان لاوازە. ، سەرەڕاى ئەوەى ڕێژەى مردنى توشبوانى كۆرۆنا لەزيادبوندايە، بەڵام هيچ لێكۆڵينوەيەكى ورد لەسەر ئەوە نييە كە بەتەمەنەكان زياتر مەترسيان لەسەرە لەچاو تەمەنەكانى تر ياخود نا، سەرەڕاى ئەوەى تاقيگەكانى چەندين وڵاتى جيهان بەردەوامن لە لێكۆڵينەوەكانيان بەڵام بەپێى وتەى شارەزايان دەستكەوتنى زانيارى ورد و تەواو چەندين مانگ ياخود چەندين ساڵى پێويستە.