گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جۆرج گاڵەوەی لە بارەی سیاسەتی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە بەریتانیا دەدوێت

2020.03.19 - 22:03
جۆرج گاڵەوەی لە بارەی سیاسەتی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە بەریتانیا دەدوێت
بەدواداچوونی تایبەت - ئالان م نوری   پاش شکستهێنانی سیاسەتی "مەناعەتی مێگەل" ی حکومەتی بەریتانی لە بەرەنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ودوای ئەوەی ژمارەی تووشبوانی سەلمێندراو لەو وڵاتەدا، تا 18 ی ئازار، گەیشتە 2630 کەس و لەوانە 103 یان کۆچی دوایی کرد. دوێنێ، لە کەناڵی زمانی ئینگلیزیی تەلەفزیۆنی RT ی روسیادا جۆرج گاڵەوەی، سیاسەتمەداری سکۆتلاندیی ناسراو، وتارێکی خوێندەوە بۆ هێرشکردنە سەر سیاسەتی "مەناعەتی مێگەل" ی بەریتانی و سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە بۆریس جۆنسۆن کە ناسراوە بە ترەمپی بەریتانیا. ، سیاسەتی "مەناعەتی مێگەل" بریتیە لەو بیروڕایەی کە حکومەت پێویست ناکات هیچ بکات و کۆمەڵگاش پێویست ناکات هیچ خۆی سەغڵەت بکات، با هەموو پێکەوە، یەک لەوی دی ڤایرۆسەکە بگرین و کە هەموویشمان گرتمان مەناعەت پەیدا دەکەین و بەسەریدا زاڵ دەبین. ئەنها شت کە بیکەین ئەوەیە ئەو خەڵکەی بە گرتنی ئەم پەتایە رەنگە گیانیان لە دەست بدەن، با ئەوان کارەنتین بکەین و خۆشمان ژیانی ئاساییشمان بژین. ، ناس نیوز ئەو بەدواداچوونەی بۆ وتارەکەی گاڵەوەی کردووە چونکە لە کۆمەڵگای ئێمەشدا خەڵک هەن ئەو بڕوایەیان هەیە و بڕواکەشیان مەترسییە بۆ سەر تەندروستیی گشتی بە تایبەتی ئەگەر ئەوانەی ڕوایان پێیەتی لە سیاسەتدانانی وڵاتدا دەستیان بڕوات. ئەمە دەقی وتاەرکەی جۆرج گاڵەوەی-یە: ،

لە "مەناعەتی مێگەل" بگەڕێن، عەقڵیەتی مێگەلی میدیا باوەکانی بەریتانیا بگرن!

، کاتێک بۆریس جۆنسۆن (سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا)بەتەواوی لە میدیاکاندا ون بوو، میدیا باوەکان و شرۆڤەکارانیان وتیان لە پشت پەردەکانی داونینگ ستریت (بارەگای سەرۆکوەزیران) ەوە سەرقاڵی کارە. کە دواجار دەرکەوت سیاسەتێکی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنای راگەیاند کە مایەی ئەوپەڕی تووڕەیی و بێ متمانەیی خەڵک بوو لە جیهاندا. کاتێک کەس لە جیهاندا بشتگیریی نەکرد، میدیا باوەکانمان دەیانگوت ئەوە زانست وا دەڵێت. ، بەڵام ئێستە دەڵێن زانست گۆڕا! ئەوان نایانەوێت دان بەوەدا بنێن کە زانست نەگۆڕا، بەڵکو سوپاس بۆ کاری ئەکادیمیانەی راستەقینە، ئێستە دەزانین کە سیاسەتەکەی بۆریس جۆنسۆن بۆ بەرەنگار بوونەوەی پەتای کۆرۆنا سەدان هەزار کەسی خستە مەترسییەوە. ئەو سیاسەتەی لەسەر ئەوە بونیاد نرابوو کە گوایە ئەگەر هەموومان ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرین، ئەوا بە شێوەیەکی موعجیزەئاسا، هەموومان توانای بەرەگری لێی پەیدا دەکەین. بێ گومان ئەم جۆرە "زانستە" ئەو حەقیقەتە پووچەڵی دەکاتەوە کە ڤایرۆسەکە توانای خۆگۆڕین و خۆنوێکردنەوەی هەیە. بەڵام بی بی سی پێی وتین زانست گۆڕا بۆیە لەمەودوا سیاسەتی "مەناعەتی مێگەل" هەڵەیە. لە راستیدا زانست نەبوو کە گۆڕا، بەڵکو رەخنە بێپشووەکانی زانایانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و هەموو خەڵکی دیکە، حکومەتی بۆریس جۆنسۆنی ناچار کرد هەڵوێستی بگۆڕێت.ئەمە یەکەمین تاقیکردنەوەی راستەقینەی بۆریس جۆنسۆن بوو وتێیدا سەرکەوتوو نەبوو. ئێستە کاتی ئەوەیە حکومەتێکی یەکڕیزیی نیشتمانی پێکبهێنرێت< بۆریس جۆنسۆن دەبێت داوای یارمەتی لە جێریمی کۆربین (سەرۆکی پارتی کرێکارانی ئۆپۆزیسیۆن) و حیزبەکانی دیکە بکات و هەوڵ بدات بیانهێنێتە ناو حکومەتەوە، تا بەیەکەوە بەرەنگاری ئەم مەترسییە چارەنووسسازە ببنەوە کە دووچاری کۆمەڵگای بەریتانی هاتووە. ، خەڵکی لە ناچاریدا خەریکی هەڵپەی زەخیرەخستنن. هەژاران و پیر و پەککەوتە و دایکانی مناڵی ورد هیچیان بۆ نەماوەتەوە و پێویستییە سەرەکییەکانیان بۆ دابین ناکرێت. حکومەت هیچی نەکردووە بۆ ناچارکردنی سوپەرمارکێتەکان کە سیستەمی کۆتا بەکاربێنن لە شتفرۆشتندا، تا پێداویستییە سەرەکییەکان بەشی هەمووان بکات. بەشوێەن گشتییەکان، شانۆکان، سینەماکان، یانەکان، رێستۆرانتەکان ناڵێت دایبخەن، بەڵام بە خەڵک دەڵێت مەچن بۆیان...ئەمە وا دەکات کاتێک نابووت دەبن، نەتوانن بیمەی بزنسەکانیان بەکاربێنن ، چەنکە خۆ حکومەت پیی نەوتوون بزنسەکانتان داخەن، خۆیان خۆبەخشانە دایانخستووە. ەم جۆرە چانسی ئەوە هەیە سەدان هەزار بزنسی بچووک و مامناوەندی بەریتانیا نابوت ببن. ، ئەی چی دەربارەی بزنسە گەورەکان؟ چی دەربارەی دێوێکی ریش درێژی وەکو سێر ریتچارد برانسۆن (ملیاردێری ناسراوی بەریتانی و خاوەنی هێڵی ئاسمانی ڤێرجین و چەندین کۆمپانیای زەبەلاحی دیکە)؟ ئەو کە بە مەبەستی خۆدزینەوە لە باج لە بەریتانیا لە ڤێرجین ئایلاندز لە دوورگەیەک دەژی کە هی خۆیەتی، کەچی ئێسە بە قاپێکەوە هاتووە سواڵ لە خەڵکی بەریتانیا دەکات کە 7.4 ملیار پاوندی پێبدەن تا بزنسەکانی پێ قەرەبوو بکات. ، ئەم حکومەتەی بۆریس جۆنسۆن متمانەی ئەوەی پێناکرێت کە فریای بزنسە بچووک و مامناوەندییەکان بکەوێت، چونکە مەیلی بەلای هەرە دەوڵەمەند و خاوەنی زۆرترین دەسەڵاتەکانە. هەروەها بێ گومان متمانەی ئەوەی پێناکرێت کە داکۆکی لە بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کارگەری بەریتانیا بکات، ئەوانەی زۆربەیان بە گیرفانی بەتاڵەوە کۆتایی هەفتە یان کۆتایی مانگ، روو دەکەنە ماڵەوە. بەوان دەڵێن قەرزی حکومەت هەیە کە جاران ٥هەفتەی دەخایاند تا پارەکەیان وەردەگرت، بەڵام لەمەولا، پێیان دەڵێن یەکسەر پارەکەتان دەدەینێ. ئەگەر تۆ بڕوایان پێ بکەیت کە گفتی وا دەدەن، ئەوا منیش پردێکم هەیە لە لەندەن پێتی دەفرۆشم (بە مانای بڕوا بە هەموو ساختەکارییەک دەکەیت). بەهەر حاڵ ئەو قەرزەی حکومەت ئەوەندە کەمە کە بەشی گوزەرانی خێزانێک ناکات. توێژی سیاییە دەسەڵاتدارەکان، لە ئەرکیاندا بەرامبەرمان، شکستیان خوارد. میدیاکان کە دەنگدانەوەی گوتەکانی ئەو سیاسەتمەدارانەن، لە ئەرکیاندا بەرامبەرمان، شکستیان خوارد. لاپەڕەکانی تویتەر زانیاریی زیاتری تێدا بەدەست دێت لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیی خەڵکی باڵادەست و لەو پرسیارە "ناسک"انەی کە میدیا باوەکان لێیان دەکەن. ، کاتی گۆڕان هاتووە.کاتی ئەوە هاتووە حکومەتی یەکڕیزیی نیشتمانی و فریاگوزاری پێکبهێنرێت. جێریمی هەنت مان بۆ بهێننەوە (پەرلەمانتار و وزیری پێشوو و کاندیدی دژ بە بۆریس جۆنسۆن بۆ سەرکردایەتی پارتی موحافیزکاری بەریتانی)، هەرچەندە خۆشم بڕواناکەم کە وا دەڵێم. جێریمی کۆربین مان بۆ بهێنن. حکومەتێکمان بۆ بهێنن کە لێهاتوو بێت و خەڵک بتوانێت متمانەی پێ بکات. ئەمە تەنها رێگەی بەزاندنی ئەم مەترسییە گەورەیەیە کە کە هەڕەشەیە بۆ هەموو شتێک ناوی بەریتانییە.