گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەی گیانلەدەستدان لە ئیتاڵیا ژمارەکانی چینی تێپەڕاند

2020.03.19 - 21:44
ژمارەی گیانلەدەستدان لە ئیتاڵیا ژمارەکانی چینی تێپەڕاند
ناس کورد ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا  گەیشتە سێ هەزار و 405 کەس و بەوەش پێش وڵاتی چین کەوت کە سێ هەزار و 245 حاڵەتی گیانلدەستدانی تێدایە. ، بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا، ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسەکە لە ئیتاڵیا 41 هەزار کەسی تێپەڕاندووە و لە  24 کاتژمێری رابردووشدا لەو وڵاتە427 کەس گیانیان لەدەستداوە. ، بەگوێرەی ئامارەکان، تائێستا  سێ هەزار و 405 کەس لە ئیتاڵیادا گیانیان لەدەستداوە و بەوەش پێش چین کەوتووە و ئێستا زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان لە جیهاندا لە ئیتاڵیایە، بەوپێیەی لە چین کە ئێستا خەریکە کۆنتڕۆڵی ڤایرۆسەکە دەکات، سێ هەزار و 245 گیانیانلەدەستداوە. ، تائێستا ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا  لە جیهاندا 236 هەزار کەسی تێپەڕاندووە و نۆ هەزار و 828 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.   ، هاوکات تائێستا 86 هەزار و 676 کەس کە هەڵگری ڤایرۆسەکە بوون چاکبوونەتەوە.