گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بنەماڵەی پاسەوانەکەی ڕێباز حەملان ڕونکردنەوە دەدەن.. ئاسایشی هەولێر دەڵێت: سیخوڕ بووە

2020.03.19 - 19:33
بنەماڵەی پاسەوانەکەی ڕێباز حەملان ڕونکردنەوە دەدەن.. ئاسایشی هەولێر دەڵێت: سیخوڕ بووە
ناس کورد-   دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی پاسەوانێکی وەزیری پێشووی دارایی هەرێمی بەتۆمەتی سیخوڕیکردن ڕاگەیاند، بنەماڵەی دەستگیرکراوەکە ڕونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن، 58  ڕۆژ ئەشکەنجەیان داوە و بە بێهۆشی پەنجەمۆریان پێکردووە. ، لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەکراوە: "ئێمە لە خانەوادەی رۆژگار رزگارەوە سەرلەبەری ئەو ھەواڵە رەتدەکەینەوە کە برای ئێمە جاسوسی کردبێت، بەڵکو تەنیا تۆمەتێكی رێباز حملان بوو کە چەندین حیزب و پەتپەتێنی حیزبایەتی کرد". ، ئاماژە بەوەشکراوە: "لەكاتێكدا نۆ مانگە براكەی ئێمە بێسەروشوێنە دوای ئەوەی لەمیدیاو سۆسیال میدیا ئەوەمان بڵاوكردەوە كە براكەی ئێمە لەلایەن ئاسایشی پارتی بێسەروشوێن كراوە، ئینجا دانیان بەوەدانا كەبراكەی ئێمە لەلایەن ئەوانەوە دەستگیركراوە". ، لە ڕونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتووە: "ئێمە وەكو بنەماڵەی رۆژگا رزگار رایدەگەیەنین،  وتەكانی ئاسایشی هەولێر دوورە لەڕاستی و براکەی ئێمە 58 رۆژ لەژێر ئەشكەندابووە و لەكاتی بێهۆشیدا پەنجە مۆریان پێكردووە". ، ئەوەشیانخستووەتەڕوو: " ماوەی نۆ مانگە بۆچی نەیان ووت سیخورە خێرە ئێستا تۆھمەتان خستە پاڵی دوای ئەوە ئێمە چیمان ھەیە لەم وولاتەدا تا سیخوری بکەین، تەنھا نەوت هەیە ئەویش بە ئاشکرا دەیفرۆشن، بە لام برای من بۆ چرکەیەکیش خیانەتی لەگەل و نیشتیمان نەکردوە تەنھا ساتێکیش شیخ لاھورو کەسانی دەزگای زانیاری نەدیوە، ئەوەی لەم وولاتەدا دەکرێت بە ئاسانی دەتوانرێ بکرێ بە جاسوسو بە تیرۆریست". ، ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: " پاسەوانێکی وەزیری دارایی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکراوە کە لە کاتی ئەرکی فەرمی خۆیدا لە ژێر سەرپەرشتی و رێنمایی دەزگای زانیاری کاری سیخوریی ئەنجامداوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە".