گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تووشبوویەکی کۆرۆنا بۆ ناس کورد: گومان دەکەم لەکاتی پشکنینی کۆرۆنادا توش بووبم [بەڵگە]

2020.03.19 - 16:21
تووشبوویەکی کۆرۆنا بۆ ناس کورد: گومان دەکەم لەکاتی پشکنینی کۆرۆنادا توش بووبم [بەڵگە]
ناس کورد- شەهرام عەزیز توشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی گومان دەکات لە نەخۆشخانەی عەلی ناجی توشی ڤایرۆسەکە بووبێت و دەڵێت، ئەو ئامێرەی پشکنینیان پێکردووە و پاکژیان نەکردووەتەوە و پێش ئەو پشکنینی کەسێکی پێکراوە کە توشی ڤایرۆسەکە بووە. ، ئەو توشبووە گومانیش دەخاتەسەر پشکنینەکان و دەڵێت، لە 8ی ئادار چووە پشکنینی کردووە و وتویانە پشکنینەی نەرێنییە، بەڵام دوای ١٠ ڕۆژ چووەتەوە و پێیان وتووە، تووشی ڤایرۆسەکە بووە، دەشڵێت، هاوڕێکەی سێ پشکنینی بۆ کراوە و لە سێیەمدا دەرکەوتووە کە کۆرۆنایەتی. ، ڕؤژی 17ی ئاداری 2020، حاڵەتێکی توشبوون بە کۆرۆنا لە شاری سلێمانی تۆمارکرا و ئەوە ڕاگەیەندرا کە هاوڕێی توشبوویەکی پێشووە و پێکەوە کاریان کردووە. ، ئەو خانمە کە تەمەنی 28 ساڵە و ناوی لای ناس کورد پارێزراوە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "شتێک بڵاوبووەتەوە کە دەڵێن من لەو سەنتەرەوە توشبووم کە کارم تێدا کردووە و لەو هاوڕێیەمەوە توشبووم، بەڵام شتەکە پێچەوانەیە و من لە هاوڕێکەمەوە توش نەبووم، بەڵکو ئەو لە منەوە توش بووە". ، ئاماژەی بەوەشکرد: "لە بەرواری 8ی ئادار هاتنە سەنتەرەکەمان بۆ ئەوەی بچین بۆ پشکنین، وەک لەو وێنەکەدا دیارە دەبێت پەنجە بکەیت بەو ئامێرە بۆ پشکنین، بەڵام ئەو ئامێرە کە کەسێک بەکاری دەهێنا پاکژ نەدەکرایەوە و پەنجەی یەکێکی پێدا دەکرد".   ، "ئەو کاتەی کە لە ڕیزەکەدا وەستابوم کەسێک لە پێشمەوە بوو کە لە وێنەکەدا دیارە، ئەو لە ئێران گەڕابووەوە و پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو و توشی کۆرۆنا ببوو، پشکنینەکەی منیش نێگەتیڤ بوو، وتیان عەیبت نییە و بڕۆرەوە، وەک لە وێنەی پشکنینەکەمدا دیارە، سەرجەم کارمەندەکانی دیکەشمان بەهەمانشێوە تووش نەببوون"، توشبووەکە وادەڵێت. ، ئەو باسی لەوەشکرد: "پاش ئەوەی پشکنینەکەم نێگەتیڤ دەرچوو، ڕۆشتمەوە، بەڵام توشی ئەنفلۆنزایەکی قورس بووم ئەوەی پێی دەڵێن هەڵامەت، بەڵام بێخەم بووم لەوەی کۆرۆنا بێت، چونکە پشکنینم بۆ کرابوو، هەندێک چارەسەری سەرەتاییم وەرگرت و تەواو". ، "کاتێک کە ئەو هاوڕێیەم توشی ڤایرۆسەکە بوو، منیش چووم دووبارە پشکنین بکەمەوە و لە پشکنینەکەی ئەمجارە دەرکەوت کە توشبووم، بۆیە هەموو گومانێکم ئەوەیە کە من لەکاتی پشکنینی یەکەمدا لەو کەسەوە توشبووم کە لە پێشمەوە پشکنینی بۆ کرا و دواتریش هاوڕێکەم لە منەوە توشبووە، چونکە من لە شوێنی کارەکەم کەمترین تێکەڵبوونم لەگەڵ خەڵکدا هەیە، لەکتێکدا ئەو کەسانەی زیاتر تێکەڵ بە خەڵک ئەبن، توشنەبوون"، توشبووەکەی کۆرۆنا لە سلێمانی وادەڵێت. ، ئاماژەی بەوەشكرد: "مەبەستەکەی من ئەوەیە کە ڕاسییەکان بوترێت و کەموکوڕییەکان چارەسەر بکرێن، ئەو کەسانەی لێرە کار دەکەن زۆر زۆر کەسانی باشن، بەڵام پێویستە زیاتر ئاگاداربن و لەدوای ئەو ڕووداوەوە ئێستا تەنانەت ئامێری فشاری خوێنەکانیش پاکژ دەکەنەوە لە دوای بەکارهێنانی بۆ کەسێک". ، وتەکانی ئەو نەخۆشەی کۆرۆنا لە سلێمانی لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە، هێرش سەلیم، جێگرى بەرێوەبەرى گشتیی تەندروستیى سلێمانى بە ناس کوردى ڕاگەیاند، ئەو توشبووە لەگەڵ هاوڕێکەیدا پێکەوە کاریان کردووە و ئەو دەنگۆیانەشى ڕەتکردەوە کە باس لەوەدەکەن پێشتر سەردانى نەخۆشخانەى عەلى ناجى کردبێت بۆ ئەوەى پشکنینى بۆ بکرێت.