گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بنكەكانی گیارە و كەی وەنی كەركوكیش چۆڵدەكەن

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان: كشانەوەی ئەمریكا لەقائیم بەشێكە لەپلانی كشانەوەی سەرتاسەرییان لەعێراق

2020.03.19 - 15:15
ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان: كشانەوەی ئەمریكا لەقائیم بەشێكە لەپلانی كشانەوەی سەرتاسەرییان لەعێراق
ناس کورد- ئۆپراسیۆنی هێزە هاوبەشەكانی عێراق ئاشكرای کرد، كشانەوەی ئەمریكا لەبنكەی سەربازی قائیم بەشێكە لەپلانی كشانەوەی سەرتاسەرییان لەعێراقدا و بەمنزیكانەش گیارە و كەی وەنی كەركوك چۆڵ دەكەن. . تەحسین خەفاچی،وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق بەمیدیاكانی عیراقى ڕاگەیاند، كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەبنكەی سەربازی قائیم بەتەواوەتیە و بۆ دووبارە بڵاوەپێكردن نیە. . ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا كە پێكهاتوون لەژمارەیەك شارەزا و پسپۆڕانی تەكنیكی بەپێی خشتەی زەمەنیە بۆ كشانەوەی بەردەوامی ئەو هێزانە. . خەفاچی ئەوەشی ئاشكرا كرد، هەفتەی داهاتو هێزەكانی ئەمریكا لەبنكەی سەربازی گیارە و دواتریش كەی وەنی كەركوك دەكشێنەوە و لەلایەن حكومەتی عێراق و بەهەماهەنگی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان، هەموو هێزە بیانییەكان لەعێراق دەكشێنەوە. . وتەبێژەكەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ئەوەشی خستووتە ڕوو، دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەبنكەی سەربازی قائیم، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرە بۆ شوێنگرتنەوەی ئەو هێزانە جوڵاون. . وتەكانی ئەو بەرپرسە سەربازییە باڵایە دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ (پێنجشەممە) هێزەكانی ئەمریكا  لە بنكەی سەربازی قائیم كشانەوە و ڕادەستی هێزەكانی عێراقیان كرد. .