گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشێك لەزیندانیانی سیاسی و چالاكی خۆپیشاندانەكان ناگرێتەوە

بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ڕابەری باڵای ئێران لێبوردنی گشتی بۆ 10 هەزار زیندانی دەركرد

2020.03.19 - 13:31
بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ڕابەری باڵای ئێران لێبوردنی گشتی بۆ 10 هەزار زیندانی دەركرد
ناس کورد- ئەنجومەنیی دادوەری ئێران ڕایگەیاند، ڕابەری باڵای وڵاتەكەیان بڕیاری لێبوردنی گشتی بۆ 10 هەزار زیندانی دەركردوە بەڵام بەشێك لەزیندانیانی سیاسی ئەوانەی سزاكەیان لە5 ساڵ سەرووترە ناگرێتەوە. . غوڵام ئیسماعیل، وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری ئێران ڕایگەیاند، عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر پێشنیاری سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری بۆ ئازادكردنی ژمارەیەك لەزیندانیان ڕەزامەندبووە و بەبڕیاری لێبوردنەكەی ڕابەری باڵاش نزیكەی 10 هەزار زیندانی دەگرێتەوە. . ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لێبوردنەكەی ڕابەری باڵای ئێران ئەو زیندانیانە ناگرێتەوە كە سزای زیاتر لە5 ساڵیان بەسەردا سەپێنراوە. . ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەموو ئەوانەشی كە پێشتر مۆڵەتدرابوون و بڕیاری لێبوردنەكە دەیانگرێتەوا ئەوا كۆتایی بەسزاكەیان دەهێنرێت و ناگەڕێنەوە بۆ زیندان. . هەفتەی ڕابردووش بەهۆی مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەناو زیندانیاندا، ژمارەیەك لەزیندانیانی ئەو وڵاتە مۆڵەتدران بەڵام زیندانیە سیاسیەكانی نەگرتەوە، بەپێی بڕیارە نوێییەكەی ڕابەری باڵاش بۆ لێبوردنی گشتی، ژمارەیەك زیندانیانی سیاسی و چالاكانی خۆپیشاندانەكانی ئەمدوایە ناگرێتەوە. .