گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنگێڵا مێركڵ: لەدوای جەنگی جیهانیی دووەم كۆرۆنا گەورەترین ئاڵنگارییە لەبەردەم وڵاتەكەماندا

2020.03.19 - 10:44
ئەنگێڵا مێركڵ: لەدوای جەنگی جیهانیی دووەم كۆرۆنا گەورەترین ئاڵنگارییە لەبەردەم وڵاتەكەماندا
ناس کورد-    ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، لەدوای جەنگی جیهانیی دووەم، ڤایرۆسی كۆرۆنا گەورەترین ئاڵنگارییە لەبەردەم ئەڵمانیادا و دەبێت خۆپارێزگاری لێبکرێت.  . لەچاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنییدا ، ئەنگێڵا مێركڵ ڕاوێژكاری ئەڵمانیا، ڕایگەیاند، لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە كۆرۆنا گەورەترین ئاڵنكارییە لەبەردەم وڵاتەكەیدا و پێویستە بەرەنگاری ببنەوە و خۆپارێزی لێبكەن. . لەبارەی دروستكردنی دەرمان و ڤاكسینەوە، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، لەئێستادا تەنها ڕێگە چارە بۆ كەمكردنەوەی توش بوون، رێگریكردنە لەبڵاوبونەوەی و هیچ چارەسەرێكی پزیشكی ئامادە نەكراوە. . ڕاوێژكاری ئەڵمانیا وتیشی "ڕێگەم بدەن بڵێم ڕوداوەكە جدییە ، بۆیە بەجدییەوە ڕێگری لێبكەن". . مێركڵ ئەوەشی ڕوونكردەوە،  ئەوانەی تووشی ڤایرۆسەكە دەبن تەنها مەبەست لەژمارە و ئامار نیە بەڵكو مەبەست هەر كەسێكە، باوك، باپیر، دایەگەورە و هەر هاوژینێكی تربێت، هەموو ئەوانە مرۆڤن و ئەوانیش لەكۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا دەژین و بایەخی مرۆڤ لەپێشترە. . داواشی لەهاووڵاتیانی وڵاتەكەی كرد و لەماڵەوە بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە بكرێت. .