گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى جیهانى هۆشدارى دەداتە ئەفریقا بۆ هەر دۆخێکى مەترسیدار خۆتان ئامادە بکەن

2020.03.19 - 10:27
تەندروستى جیهانى هۆشدارى دەداتە ئەفریقا  بۆ هەر دۆخێکى مەترسیدار خۆتان ئامادە بکەن
ناس کورد- ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، داوا لە وڵاتانی کیشوەری ئەفریقیا دەکات بەئاگابن لە مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەجدی ئەو مەترسییانە وەربگرن و ئامادەبن بۆ هەردۆخێکی مەترسیدار. . تیدۆرئەدهانۆم، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە ڕێگەی تۆری ئەنتەرنێتەوە، ڕایگەیاند:" باشترین ئامۆژگاریم بۆ وڵاتانی ئەفریقیا ئەوەیە کە دەبێت  زۆر بەئاگابن لە مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەجدی ئەو مەترسییانە وەربگرن وئامادە بن بۆ هەردۆخێکی مەترسیدارتر" . . هاوکات، ئەحمەد مەنزری، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی هەرێمیی وڵاتانی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، ڕایگەیاند:"دەبێت وڵاتانی ئەفریقیا زانیاری تەواو لەسەر ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا بخنە ڕوو، چونکە ئەگەر زانیارییەکان دروست نەبن ناتوانین روبەڕووى ڤایرۆسەکە ببینەوە". . بەڕێوەبەری ڕێکخراوی هەرێمیی وڵاتانی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، ئەوەشی خستوەتە ڕوو:" دەبێت هەموووڵاتانی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست پابەندبن بەڕێکارەکانی بەرگرتن لەپەتای کۆرۆنا و تواناکان یەکبخەین". . مەنزری، ئاماژەی بەوەشکردوە:" لە ئێستادا زیاترلە  18 هەزارحاڵەتی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرونای کە ناسراوە بە “کۆڤید 19” لە 21 وڵاتی ڕێکخراوەکە تۆمارکراوە و زیاتر لە هەزارکەسیش لە حەوت وڵاتی سەر بەو ڕێکخراوە گیانیانلەدەستداوە. .