گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆرۆنا لۆدێکى زۆرى لەسەر هێڵەكانى ئينتەرنێت دروستكردوە

2020.03.19 - 08:33
كۆرۆنا لۆدێکى زۆرى لەسەر هێڵەكانى ئينتەرنێت دروستكردوە
ناس کورد- كێشە لە تۆڕى ئينتەرنێتدا بۆ چەندين كۆمپانياى ئەوروپى دروستبوە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى مليۆنان كارمەند لە ماڵەكانياندا خۆیان کەرەنتینە کردووە و بە "ئۆنلاين" كاردەكەن كە بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆناوە COVID-19 نێردراوتەوە ماڵەوە، ئەوەش تەنها ئەوروپاى نەگرتوەتەوە بەڵكو زۆرينەى دانيشتوانى جيهان هەمان كێشەيان هەيە. . سەرچاوە تايبەتمەندەكان دەڵێن، بەهۆى ئەو باردۆخەوە %30 لۆدى زۆر چوەتە سەر تۆڕەكانى ئينتەرنێت، لاى خۆشيەوە كۆمپانياى "02"ى بەريتانى كە لەلايەن كۆمپانياى "تليفۆنيك"ى ئيسپانيەوە خاوەندارێتى دەكرێت ئاشكرايكردوە، چەندين سكاڵايان بەدەستگەيشتوەتە لەلایەن كڕيارەكانيانەوە كە ناتوانن پەيوەندى بكەن بە تۆڕى دەنگيەوە ئەوەش بەهۆى خاوبونەوەو لۆدى زۆرى سەر تۆڕەكانى ئينتەرنێت. . حكومەتى ژمارەيەك لە وڵاتانى وەك ئيسپانيا و نەمسا و چەند وڵاتێکى تر چەندين ڕێوشوێنيان بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەى زياترى ڤايرۆسەكە گرتوەتە بەر، وڵاتى ئەڵمانيا كە گەورەترين ئابورى ئەوروپايە خوێندنگا و ڕيستۆرانت و چەندين ناوەند و شوێنى ترى داخستوە كە بوەتە هۆى ئەوەى هاوڵاتيەكى زۆر لە ماڵەكانياندا بمێننەوە، ئەوەش بوەتە هۆى ئەوەى بەكارهێنانى خزمەتگوزاريە دەنگيەكان و خزمەتگوزارى زانيارى زۆرتر بەكاربهێنرێت، هەروەها بوەتە هۆى گۆڕينى پەيوەنديەكانى نێوان هاوڵاتيانيش. . زۆرينەى ئەوانەى كە لەماڵەكانيان دەمێننەوە هێڵى ئينتەرنێت بەكاردەهێنن بۆ پەيوەنديكردن بە هاوڕێ و خزم و كەسوكاريانەوە، ئەوەش بوەتە هۆى ئەوەى خزمەتگوزارى زانياريەكان لەسەر تۆڕى ئينتەرنێت قورسايى زياترى بكەوێتەسەر، هەروەها خزمەتگوزارى ئينتەرنێت لەسەر هێڵەكانى مۆبايليش پەستانى زياتريان كەوتوەتە سەر و هاوڵاتيان چەندين ئەپليكەيشنى وەك "واتساپ" بەكاردەهێنن بۆ پەيوەنديكردن بەيەكتريەوە. . كۆمپانياى "ڤۆدافۆن"ى ئەڵمانى ئەوەى بڵاوكردوەتەوە، خزمەتگوزارى ئينتەرنێت لە بەيانياندا پەستانى كەمترى لەسەرە بەڵام لە سەرلە ئێوارەوە پەستانى زۆرى دەچێتە سەر و هاوڵاتيان كە ڕێگريان لێكراوە بچنە دەرەوە ياخود خۆيان لەماڵەوە دەمێننەوە لەترسى ڤايرۆسەكە كاتەكانيان بەديارى هێڵەكانى ئينتەرنێتەوە بەسەر دەبەن. . بەپێى وتەى شارەزايانيش، پێگەكانى "نێتفلێكس" و "يوتيوب" و "فەيسبوك" ئەو پێگانەن كە زۆرترين پەستانيان خستوەتە سەر تۆڕەكانى ئينتەرنێت و لەلايەن بەشێكى زۆرى هاوڵاتيانەوە بەكار دەهێنرێن. .