گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو پیشەو کارانەی مەترسیی توشبوونی پەتای کۆرۆنایان لە هەموو کەس زیاترە 

2020.03.18 - 22:47
ئەو پیشەو کارانەی مەترسیی توشبوونی پەتای کۆرۆنایان لە هەموو کەس زیاترە 
ناس کورد- رۆژی 15ی ئازار، ماڵپەڕی نیویۆرک تایمز هێلکارییەکی  نووسەری ئەمریکی (لازارۆ گەمیۆ)ی بڵاو کردەوە بە مەبەستی خستەرووی ئاستی مەترسیی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا بەپێی جۆری ئیش لە ئەمریکا. . بۆ ئەم مەبەستە داتای وەزارەتی کاری ئەمریکای بەکارهێنا بۆ دیاریکردنی دوو فاکتەری سەرەکیی ئەو مەترسییە. . یەکەمیان بریتییە لە رادە و چەندێتی هەڵسوکەوت لەگەڵ نەخۆشیدا لە رۆژێکی کاردا بەپێی جۆری کار و دووەمیان رادە و چەندێتی پێویستی بە نزیکبوونەوە لە خەڵک لە رۆژیکی کاردا بەپێی جۆری کارە. جگە لە ژمارەی هەر گرووپێکی کار لە ئەمریکادا. . گرنگیی ئەم هێڵکارییە لەوەدایە کە  بۆمان روون دەکاتەوە گەلێک کەس هەن کە بەبێ ئەم جۆرە لێکدانەوەیە کارەکانیان بە مەترسیدار دانانرێن، لە ئەنجامیشدا کۆمەڵگا ئاوڕیان بە پێی پێویست لێناداتەوە. . بە سوودوەرگرتن لە هێڵکارییەکەی گەمیۆ، ئەم هێڵکاری و خشتانەی خوارەوە دەخەینە روو، بۆ ئەوەی لە کۆمەڵگای خۆماندا رادەی پێزانینمان بۆ کارو ماندووبوونی ئەو خاوەن پیشانە بە رادەی مەترسییەکانی سەر ژیانیان بێت. . بۆ نموونە ئەم خشتەیەی خوارەوە هەندێک لەو پیشە پزیشکییانەن کە لە داتاکەی گەمیۆدا هاتوون، بە زیاد کردنی ستوونێکی تازە دەربارەی رادەی ناچارییان بۆ کار کردن ئەگەر بژێوی، نەک ئەرکی ئینسانی تەنها هۆکارێک بێت بۆ بەردەوام بوون لە کارەکەیان (بەپێی ئەو دەرامەتەی لە کارەکەیان پەیدای دەکەن) رەنگی سوور واتەی دەرامەتی زۆر کەم، پرتەقاڵی باشتر لە گرووپی پێشوو و زەرد باشتر و سەوز لە هەموویان باشترە. . وەک لە لیستەکەدا دیارە کە بەپێی رادەی مەترسی ریز کراون، یاریدەدەری دانساز کە کاری پاکژکردنەوە دەکات پێش ئەوەی دکتۆری دان نەخۆشەکە ببینێت، رادەی مەترسیی گرتنی پەتاکەی لە هەموو خاوەن کارە پزیشکییەکان زیاترە و کەسانێکی وەک یاریدەدەری پەریستارەکان و کرێکاری خاوێنکردنەوەی تەندروستی دەرامەتێکی زۆر نەگوجاویان هەیە لە چاو مەترسیی کارەکەیان. . شایانی باسە ئەمانەی سەرەوە هێڵی یەکەمی بەرگرین دژی پەتای کۆرۆنان. گەر لێگەڕێین ئەوان تووش ببن، ئەوا توانای سیستەمی تەندروستی وڵاتەکە هەمووی دەخەینە مەترسییەکی ئەوتۆوە، کە لەبەر نەبوونی پسپۆڕ و کارمەندی تەندروستی رەنگە رادەی لەدەستدانى نەخۆشەکان بە شێوەیەکی ترسناک زیاد بکەین. پاراستی هەموو ئەمانە ئەرکێکی نیشتمانییە، بەڵام بە داخەوە لە زۆربەی خەستەخانەکاندا کەلوپەلی پێویست بۆ پاراستنی ئەم جەنگاوەرانی ریزی یەکەمە، تا ئەمڕۆ. . هەروەها هەندێک پیشەی دیکە کە لە کاتی نەبوونی پەتادا کارەکانیان پێویستی بە هەڵسوکەوت لەگەڵ نەخۆش و نەخۆشی نییە، بەڵام بەهۆی پەتای کۆرۆناوە کارەکانیان مەترسیدار بووە، نموونەیان ئەمانەن. ریز کراون بەپێی رادەی مەترسی: . ناچاریی کار کردن لەبەر کەمیی داهات . وەک لێرەش دەردەکەوێت کە لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە کەسانی وەک سەرتاش لە پێشەنگی ئەو خەڵکانەن کە کارەکەیان مەترسیدارە و بەپێی رادەی کەمی دەرامەتی بەدەستهاتووی کاریش بێت ئەوانەی کاری بەردەستی دەکەن لە خواردنەگەکاندا، لەگەڵ دایەنی دایەنگەکان کەمترین دەرامەتیان هەیە لە چاو ترسناکیی کارەکانیان. . لە ئەگەری ئەوەی ئەم گرووپە لە کارەکەران، دوای تەواو بوونی بڕیاری قەدەعەکردنی هاتووچۆ، لەبەر بێدەرامەتی ناچاری گەڕانەوە بوون بۆ سەر کار، ئەرکی کۆمەڵگا و دەزگا تەندروستییەکانە کە کەلوپەلی خۆپاراستنیان بۆ دابین بکرێت تا بتوانن خزمەتگوزارییەکانیان پێشکەش بە کۆمەڵگا بکەن. .