گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەسی مردو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەشۆردرێت و کفن دەکرێت؟ لیژنەى فەتوا وەڵام دەداتەوە  

2020.03.18 - 18:04
کەسی مردو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەشۆردرێت و کفن دەکرێت؟  لیژنەى فەتوا وەڵام دەداتەوە  
ناس کورد- بۆخۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، وڵاتانی جیهان چەندین ڕێکاریان گرتە بەرلە پێناو بەرگرتن لە تەشەنەسەندنی ئەو ڤایرۆسە، ڕێکارەکان تەنها بوارە کۆمەڵایەتییەکان و ڕۆشنبیرییەکانی نەگرتەوە، بەڵکو ڕێوڕەسمە ئاینییەکانیشی لەهەموو جیهاندا گرتەوە وەک داخستنی کڵێساکان ومزگەوتەکان وهەڵپەساردنی نوێژوکۆبوونەوەی بەکۆمەڵ تا کاتێکی نادیار. . لەچوارچێوەی ئەو ڕێکارانەد او بەمەبەستی گەمارۆدانى زیاتری ئەو ڤایرۆسە"خانەی فەتوا" لە وڵاتی میسرفەتوایەکی دەرکرد کە پەیوەندی بە بنبڕکردنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەیە. . شێخ ئەحمە دمەمدوح، ئەمینداری خانەی فەتوای میسری،لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە وەڵامی پرسیارێکدا، کە دەڵێت" ئایا  شۆردنی کەسی مرد و بە ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەی لێدەکەوێتەوە؟"، لە وەڵامدا مەمدوح وتویەتی:"موسڵمان ئەگەرمرد دەبێت بشۆردرێت و نوێژی لەسەر بکرێت، بەڵام ئەگەر مردنی ئەو موسڵمانە بەهۆی نەخۆشییەکی گۆازراوە بوو و ئەگەری ئەوەی هەبوو لەکاتی شۆردنی ئەو موسڵمانەدا کەسی دیکە تووشی نەخۆشییەکە بن لایەنە فەرمییەکانیش جەخت لەمەترسی ئەو حاڵەتە بکەنەوە، ئەوا دەبێت مردووەکە نەشۆردرێت و تەنها "تەیەموم" بکرێت و ئەگەرلەو حاڵەتەشدا هەر ترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەی لێکەوتەوە ئەوا دەبێت نە تەیەموم بکرێت ونەکفنیش بکرێت". . مەمدوح، لەوەڵامدانەوەی پڕسیارەکەدا ئاماژەی بە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئیپۆلا کردووە کە پێش چەند ساڵێک لە کیشوەری ئەفریقیا بڵاوبوەوە کە چۆن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدابووە لە نەشۆردنی مردووەکان بەو نەخۆشییە لەترسی تووشبوونی کەسانی دیکەدا. https://www.facebook.com/EgyptDarAlIfta/videos/2222337804741437/ .