گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەک تەمەنى راستەقینەى ڤایرۆسی کۆرۆناى ئاشکراکرد 

2020.03.18 - 17:06
توێژینەوەیەک تەمەنى راستەقینەى ڤایرۆسی کۆرۆناى ئاشکراکرد 
ناس کورد- توێژینەوەیەکی زانستی ئاشکرایکرد، بە پێچەوانەی هەموو بۆچوونەکانی پێشو، تەمەن ومانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەرەوەی جەستەی مرۆڤ لە هەوا و لەسەر تەنە جیاوازەکاندا زۆرلەوە زیاترە، کە باسکراوە. . بە گوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی ئەمریکی، ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە ئێستادا تەنگی بە گەردوون هەڵچنیوە، تەمەن و مانەوەی لە دەرەوی جەستەیی مرۆڤدا زۆر زیاترە لە ڤایرۆسی"سارس" کە لە نێوان ساڵانی 2002 – 2003 لە بەشێکی جیهاندا بڵاوبووەوە. . بەگوێرەى توێژینەوەکە لە ئاکامی ئەنجامدانی ژمارەیەک تاقیکردنەوە لەلایەن زانایانەوە دەرکەوتووە، ڤایرۆسی کۆرۆنا ناسراو بە"کۆڤید 19" گەردیلەکانی بۆ ماوەی سێ کاتژمێرلەهەوا دەمێننەوە. . توێژینەوەکە جەختی لەوە کردوەتەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا توانای ئەوەی هەیە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەسەر تەنە پلاستیکەکان، تەنی ئستیل وئەو تەنانەی کە دژە ژەنگن بمێنێتەوە ولەسەر کارتونێش بۆ ماوەی 24 کاتژمێر دەمێنێتەوە. . ئەم توێژینەوەیە کە لەلایەن زانایانی ناوەندی بنبڕکردنی نەخۆشییەکانی ئەمریکا و هەردوو زانکۆی کالیفۆرنیا و برینستۆنی ئەمریکی، ئەنجامدراوە ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆربووەتەوە، چونکە شارەزایانی پسپۆر لە زانستی ڤایرۆسەکان پێیانوایە پرژاندنی ڤایرۆسەکە بە شێوەیەکی دەستکرد لە هەوادا کاریگەرییەکانی زۆرجیاوازترە لە پرژاندنی ڤایرۆسەکە بە شێوەیەکی سروشتی ولە دەمی تووشبوویەکی ڤایرۆسەکە، شارەزایان پێیانوایە لە کاتی کۆکە و پژمینی کەسی توشبوو بە ڤایرۆسەکە ب ۆماوەی چەند چرکەیەک لە هەوادا دەمێنێتەوە نەک سێ کاتژمێر. .   پسپۆڕانی شارەزا لە بواری ڤایرۆسەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، هەڵکشانی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا بەراورد بە ڤایرۆسی سارس کە تەنها 8 هەزار کەسى توشکرد بوو و بەهۆیەوە 800 کەس گیانیلەدەستدا، ئەوە ناگەیەنێت کە ڤایرۆسەکە زۆر لە هەوا دەمێنێتەوە، بەڵام هۆکاری بڵاوبوونەوەی خێراو هەڵکشانی ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەراورد بە سارس دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەچڕی هێرشدەکاتە سەر بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسەدانی مرۆڤ و نیشانەکانیشی دەرنگ دەردەکەون. .