گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنەى مافى مرۆڤ بۆ بەرگرتن بە کۆرۆنا داواى دەرمان رشاندنى زیندانەکان دەکات

2020.03.18 - 16:46
لیژنەى مافى مرۆڤ بۆ بەرگرتن بە کۆرۆنا داواى دەرمان رشاندنى زیندانەکان دەکات
  ناس کورد- لیژنەى مافى مرۆڤ لە پەرلەمانى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و داواى کرد بۆ بەرگرتن لە ڤایرۆسى کۆرۆنا پڕۆسەى دەرمان رشاندن بۆ زیندانەکان ئەنجام بدرێت. . لە راگەیەنەندراوەکەى لیژنەى مافى مرۆڤ لە پەرلەمانى عێراق ئاماژە بەوە کراوە "لیژنەکە لە پەیوەندى بەردەوامدایە لەگەڵ بەڕێوەبەرانى چاکسازییەکان بۆ ئەنجامدانى پڕۆسەى دەرمان ڕشاندن تا بەندکراوەکان لەتوشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا بەدووربگرن". . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە داوا لە هێزە ئەمنییەکان و بەتایبەتى وەزارەتى ناوخۆ کراوە کە بەڕێوەبەرى بنکەکانى پۆلیس رابسپێرن بەشى راگرتن و بەندکردنى بنکەکانیان پرۆسەى دەرمان رشاندنیان بۆ بکرێت دژ بە ڤایرۆسى کۆرۆنا. . جەختیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە لیژنەیەک پێکدەهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ئەنجامدانى پرۆسەکە و بڕى پابەندبوونى لایەنە پەیوەندیدارەکان بە رێنماییەکانى شانەى قەیرانەکان لە وەزارەتى تەندروستى عێراق تایبەت بە بەرگرتن بە ڤایرۆسەکە. .