گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەرەبوو دەکرێنەوە

ترەمپ بۆ ئەو کەسانەى بەهۆی کۆرۆناوە بێکار بوون: بەمنزیکانە پارە دەگاتە لاتان

2020.03.18 - 15:48
ترەمپ بۆ ئەو کەسانەى بەهۆی کۆرۆناوە بێکار بوون: بەمنزیکانە پارە دەگاتە لاتان
ناس کورد- دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لە تویتێکیدا کە ئاڕاستەى گەلى ئەمریکاى کردووە دڵنیایى دەداتە ئەوانەی خاوەن کاربوون و بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە کارەکانیان لەدەستداوە قەرەبوو دەکرێنەوە و پارەکەش ڕەوانەى ماڵەوەیان دەکرێت. .

لە هەژمارى توێتەرەکەیدا،ترەمپ بەڵێن دەدات ئەوانەى بەهۆى کەرەنتینە و خۆپارێزییەوە لە ڤایرۆسى کۆرۆنا کارەکەیان لەدەستتداوە، قەرەبوو دەکرێنەوە.

https://twitter.com/realDonaldTrump/status/1240226752447873027?s=20 ترەمپ نوسیویەتى، "کرێکاران ئۆتێل و چێشتخانە و مۆڵەکان پێتاندەڵێم، بەمنزیکانە پارە دەگاتە لاتان". . دەشڵێت، هێرشى ڤایرۆسە چینیەکە هەڵەى ئێوەى تێدا نییە بەڵام لە جارانیش بەهێزتر لێی دەردەچن. . لاى خۆشیەوە وەزیرى دارایى ئەمریکا ڕاگەیاند، کۆشکى سپى پڕۆژەیەکى لەبارەى چارەسەرکردنى قەیرانە ئابورییەکان بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە ناردووەتە کۆنگرێسى وڵاتەکەى و بەمنزیکانە چەکى خەرجکردنى قەرەبووى هاوڵاتیان دەنێریتە ماڵەکانیان.