گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینی دەکرێت تاوەکو 20 دۆلار دابەزێت

نەوت نزمترین نرخى لە 17 ساڵی ڕابردوودا تۆمار کرد

2020.03.18 - 15:07
نەوت نزمترین نرخى لە 17 ساڵی ڕابردوودا تۆمار کرد
ناس کورد- نرخى نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە دابەزینى بەرچاوى بەخۆوە بینى، نرخى نەوتى خاوى ئەمریکى نزمترین ئاستى لەماوەى 17 ساڵدا تۆمارکرد، لەگەڵ کەمبوونەوەى پێشبینییەکان بۆ خواست لەسەر ئەو وزەیە، لەکاتێکدا هاتوچۆ و چالاکییەکان بەهۆى بڵاوبونەوەى کۆرۆناوە وەستاون. . بەپێی ئاژانسى ڕۆیتەرز، نرخى نەوتى خاوى ئەمریکا بەرێژەى 3.12% دابەزیوە و گەیشتووەتە 26.11  دۆلار بۆ هەر بەمیلێک، لەکاتێکدا پێشتر و هەر لە مامەڵەکانى ئەمڕۆدا بە 25.83  دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە، کە نزمترین ئاستە لەئایارى 2003ەوە. . هەروەها نرخى نەوتى خاوى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە 1.29% دابەزیوە و هەر بەرمیلێکى 28.36 دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە، لەکاتێکدا پێشتر و هەر ئەمڕۆ بە 28.5  دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە، کە نزمترین نرخە لە سەرەتاى 2016ەوە تا ئێستا. . دامەزراوەى دارایی و وەبەرهێنانى ئەمریکا (گۆلدمان ساکس) دەڵێت، داڕوخانى خواست لەسەر نەوت بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە، رێژەکەى زۆر بووە. . پێشبینیش دەکات نرخى نەوتى خاو بۆ 20 دۆلار دابەزێت لە چارەکى دووەمى ئەمساڵدا، ئەوەش ئاستێکە کە بازاڕەکان لە سەرەتاى ساڵى 2020ەوە بەخۆوە نەیانبینیوە. . هاوکات دامەزراوەکە پێشبینی دەکات خواست لەسەر نەوت بەبڕى هەشت ملیۆن بەرمیلى رۆژانە دابەزێت لەکۆتایی ئەم مانگەدا، بەهۆى پەتاى کۆرۆنا و ئاستى دابەزینى ساڵانەى بگاتە 101 ملیۆن بەرمیلى ڕۆژانە لەمساڵدا، ئەوەش بەرزترین رێژە دەبێت کە تۆماربکرێت. . کاریگەرى کەمبوونەوەى خواست لسەر نرخى نەوت لە ئامارە فەرمییەکان دەرکەوتووە، نوسینگەى بازرگانى یابانى ئەمڕۆ ئاشکرایکرد هاوردەکردنى نەوتى خاو لە سێیەم گەورەترین ئابورى لەسەر ئاستى جیهان لەمانگى شوباتدا بەڕێژەى 9% دابەزیوە، بەراورد بەهەمان ماوە لەساڵى ڕابردوودا.