گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمپانیایەکى دەرمانیی فەڕەنسی ئامادەیە چارەسەرى 300 هەزار توشبووى کۆرۆنا بکات

2020.03.18 - 14:26
کۆمپانیایەکى دەرمانیی فەڕەنسی ئامادەیە چارەسەرى 300 هەزار توشبووى کۆرۆنا بکات
ناس کورد- گروپى "سانوفى" دەرمانى فەڕەنسى ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ پێشکەشکردنى ملیۆنان ڤاکسینى "بلاکنیل"، دەرمانى دژە مەلاریا، بە دەسەڵاتدارانى فەڕەنسا بۆ چارەسەرکردنى توشبووانى کۆرۆنا کە بەوتەى ئەوان یارمەتى چاکبوونەوەیان دەدات. . وتەبێژێک بەناوى کۆمپانیاکە بە فرانس پرێسى ڕاگەیاند، لەسەر بنەماى ئەنجامەکانى توێژینەوەوەکان کە لەسەر ئەو دەرمانە کراوە، بەڵێن دەدەن کە ملیۆنان ڤاکسین پێشکەش بکەن کە دەبێتە هۆى چارەسەرکردنى 300 هەزار نەخۆش. . "بلاکنیل" بەشێک لە پێکهاتەکەى "هيدروكسي كلوروكين"ى تێدایە، کە چەند سەدەیەکە بۆ چارەسەرى مەلاریا و چەند نەخۆشییەکى دیکە بەکاردەهێنرێت. . پرۆفیسۆر دیدییە ڕاول، بەرێوەبەرى پەیمانگایەکى پزیشکى لە مارسیلیا دەڵێت، تاقیکردنەوەیان لەسەر دەرمانەکە کردووە و دەرکەوتووە کە دەکرێت دەرمانەکە ببێتە هۆى یارمەتیدانى هەوڵەکان بۆ بنەبڕکردنى ڤایرۆسى نوێی کۆرۆنا. . بەپێی توێژینەوەکە کە پرۆفیسۆر راوول لەسەر 24 توشبوو ئەنجامیداوە دەرکەوتووە ڤایرۆسەکە دواى شەش ڕۆژ لە جەستەى سێ لەسەر چوارى توشبوەکان نەماوە، دواى ئەوەى ئەو چارەسەرەیان بەکارهێناوە. . سیبیس ندیاى، وتەبێژ بەناوى حکومەتى فەڕەنسا پێشتر رایگەیاندبوو، ئەو تاقیکردنەوەى کراوە ئومێد بەخش بووە و تاقیکردنەوە لەسەر نەخۆشى زیاتر دەکەن. . ندیاى لە پەراوێزى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران باسى لەوەشکرد، تاقیکردنەوەکانى داهاتوو لەگەڵ تیمێکى سەربەخۆدا دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا جەختیکردەوە هێشتا هیچ بەڵگەیەکى زانستى نییە لەسەر ئەوەى کە ئەو چارەسەرە کارایە بۆ چارەسەرى توشبووەکان. . زۆرێک لە شارەزایان داوادەکەن خەڵک بە هۆشدارییەوە مامەڵە بکات، لەگەڵ دەرمانەکان و کاریگەرییە لاوەکییە چاوەڕوانکراوەکانى بەکارهێنانى هەر دەرمانێک کە هێشتا بەفەرمى نەناسێنراوە لەبەرچاوبگرن. . ئۆلیڤیە فیران، وەزیرى تەندروستى فەڕەنسا ڕایگەیاند، دەرەنجامەکانى بینیوە و مۆڵەتى داوە کە تیمێکى دیکە تاقیکردنەوەى لەسەر بکات، لەزوتین کاتدا، کە ژمارەیەکى گەورەى نەخۆش بگرێتەوە. . هەروەها هیواى خواست تاقیکردنەوە نوێیەکە ئەنجامى باشى هەبێت کە جێگەى گرنگى پێدانیان بێت.