گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەش حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکرا.. ژمارەی مردووانیش بەرزبووەوە

2020.03.18 - 14:00
شەش حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکرا.. ژمارەی مردووانیش بەرزبووەوە
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستی عێراق تۆمارکردنی شەش حاڵەتی نوێی نەخۆشی کۆرۆنا ڕاگەیاند کە پێنجیان لە ناوچەى ڕەسافەی بەغدان و ئەوی تریان لە دیالەیە، هاوکات حاڵەتێکی نوێی مردن بەهۆی نەخۆشییەکەوە لە بەسرە تۆمارکراوە. . ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ی ئازاری 2020، وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕیگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا پشکنین بۆ 105 گومانلێکراو لە پارێزگاکان کراوە و شەش پشکنینیان پۆزەتیڤ بووە، پێنجیان لە بەغدان و یەکێکیان لە دیالەیە، هەروەها لە بەسرەش حاڵەتێکی مردن تۆمارکراوە. . بەوپێیە، سەرجەم حاڵەتەکان توشبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا لە عێراق، بەوانەى هەرێمی کوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 164 حاڵەت، هاوکات 43 کەس چاکبوونەتەوە و 12 کەسیشی مردوون. . وەزارەتە داوا لە سەرجەم هاوڵاتیان دەکات ڕێکارەکان خۆپارێزی بگرنەبەر بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەى زیاتری ڤایرۆسەکە.