گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوڵاتییەكی ئێرانی لە سلێمانى دەستگیرکرا

2020.03.18 - 12:35
هاوڵاتییەكی ئێرانی لە سلێمانى دەستگیرکرا
ناس کورد- پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى هاوڵاتییەكی ئێرانی و ڕادەستکردنى بە تیمە تەندروستییەکان ڕاگەیاند. . پۆلیس ئەمرۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند،مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕینی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە بەمەبەستی‌ جێبەجێكردنی‌ بڕیاری‌ ڕاگرتنی‌ هاتوچۆ لەسنوری ڕاپەڕین بڵاوەیانپێكراوە، هاوڵاتییەكی ئێرانی-یان دەستگیركردو ڕادەستی تیمە تەندروستییەكانیان كرد كە ئەو كەسە لەقەزای چەمچەماڵەوە ویستویەتی بێتە ناوشاری سلێمانییەوە. .
ئاماژەى بەوەشکردووە، "هاوڵاتییەكە ناوی (ه ، م)و ڕەگەزنامەی ئێرانییەو تەمەنی 49 ساڵەو بەنایاسیی لەهەرێمی كوردستان ماوەتەوە و لە قەزای چەمچەماڵەوە ویستویەتی بێتە ناو شاری سلێمانییەوە ، لەیەكێك لە بازگەكانی پۆلیس لە ڕاپەڕین دەستگیركرا" . . پۆلیسی سلێمانی داوا لەهاوڵاتیان دەكات كە ئەگەر زانیارییان لەسەر هەركەسێك هەیە كە لەئێران‌و وڵاتانی‌ دیكەوە گەڕاوەتەوەو خۆی بەتیمە تەندروستییەكان نەناساندووە، پەیوەندی بەهێڵە گەرمەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بكات بەژمارە :104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتن، 105 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان.