گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سائیرونی سەدر: ڕاسپاردنى زورفى سەرەتاى چارەسەرکردنى قەیرانى سیاسییە

2020.03.18 - 11:39
سائیرونی سەدر: ڕاسپاردنى زورفى سەرەتاى چارەسەرکردنى قەیرانى سیاسییە
ناس کورد- پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانى سائیرون ڕایگەیاند، بڕیارى ڕاسپاردنى عەدنان زورفى بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەت، سەرەتایەکە بۆ چارەسەرکردنى قەیرانى ئێستاى وڵات. . سەلام شەمەرى، پەرلەمانتارى هاوپەیمانى سائیرون لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، "وڵات بە قەیرانى سیاسیدا تێدەپەڕێت کە کاریگەرییەکانى ڕوونە لە شەقام و خۆپیشاندان و مانگرتنەکان". . وتیشى، "لەسەر لایەنە سیاسییەکان پێویستە بگەنە سازانی تەواو بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکە، هەڵویستى نەرێنى نەگرنەبەر بۆ ڕێگرى لە چارەسەر و هەوڵدان بۆ گەڕانەوەى کارەکان بۆ چوارگۆشەى یەکەم". . پەرلەمانتارەکەى سائیرون جەختیکردەوە لەسەر گرنگى پێکهێنانى حکومەتێکى کاتى ڕاگوزەر بەجۆرێک کە وەڵامدەرەوەى داخوازییە دەستورییەکانى شەقام بێت. . ئەوە لەکاتێکدایە، چوار لایەنی سیاسی بەرەبەیانى ئەمڕۆ ڕاسپاردنى زورفیان ڕەتکردەوە بۆ پێکهێنانى حکومەت، کە پێکهاتوون لە فەتح، دەوڵەتى یاسا، کوتلەى عەقدى وەتەنى، کوتلەى نەهجى وەتەنى.