گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتى ئەوروپا سنورەکانى دادەخات

2020.03.18 - 09:41
یەکێتى ئەوروپا سنورەکانى دادەخات
ناس کورد- یەکێتى ئەوروپا بڕیاریدا گەشتکردن لە وڵاتانى دەرەوەى یەکێتییەکەوە بۆ ناو وڵاتانى ئەندام لە یەکێتییەکە بۆ ماوەى ٣٠ ڕۆژ قەدەغە بکات، لە هەنگاوێکدا کە یەکەمجارە دەیگرێتەبەر بۆ سنوردانان بۆ بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا. . بڕیارەکە لە ٢٦ وڵاتى یەکێتى ئەوروپا جێبەجێدەکرێت، لەگەڵ ئایسەلەندا و ليختنشتاين و نەرویج و سويسرا.

.

بڕیارى قەدەغەکردنەکە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامى بەرزبوونەوەى رێژەى مردن بەهۆى کۆرۆناوە لە ئیتاڵیا و ئیسپانیا. هەروەها فەڕەنسا رێوشوێنى توندى گرتووەتە بەر بۆ داخستنى سنورەکانى. . ئەوروپا بەشێوەیەکى توند بەهۆى ڤایرۆسەکەوە زیانى بەرکەوتووە و کە تا ئێستا ٧٥٠٠ کەسى لەجیهاندا کوشتووە و زیاتر لە ١٨٥ کەسى دیکەش توشى ڤایرۆسەکە بوون. . هەر لەو چوارچێوەیەدا پاڵەوانێتى جامى نەتەوەیەکانى ئەوروپا بۆ ساڵى ٢٠٢٠ بۆ ماوەى ساڵێک دواخرا.